نێودەوڵەتیڕۆژنامە

کۆنگرێسی ئەمریکا لەبارەی سەرهەڵدانی قەیرانێکی ئابوری گەورە هۆشداری دەدات

شكۆی كوردستان-

نوسینگەی بودجە لە کۆنگرێسی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو قەرزەی کە حکومەتی فیدراڵی وەریدەگرێت تا ساڵی 2050 دەکاتە 195% بەرهەمهێنانی وڵات، هەر لەمساڵدا قەبارەی قەرزی حکومەت بە رێژەی 79% زیادیکردوە.

نوسینگەی بودجەی کۆنگرێسی ئەمریکا لەراپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاویکردەوە، بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خەرجییەکانی حکومەتی فیدڕاڵی زیادیکردوە، ئەمەش چەرخی گەشەسەندنی بازاڕەکانی وڵاتەکەی وەستاندوە و وڵات توشی کورتهێنان بوە و قەرزەکانی لەسەر کەڵەکەبوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی پێشبینەکان کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵی ئەمریکا دەگاتە رێژەی 16%، بەهۆی زۆربونی خەرجییەکانی مسۆگەرکردنی ژیانی کۆمەڵایەتی و چاودێری تەندروستی.

هەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتە، ئەو قەرزەی کە حکومەتی فیدراڵی وەریدەگرێت تا ساڵی 2050 دەکاتە 195% بەرهەمهێنانی وڵات.

بۆ ئەوەی ئاسایشی دارایی وڵاتێک پارێزراو بێت، پێویستە بڕی قەرزی وڵاتەکە لە 60%ی قەبارەی بەرهەمهێنانی وڵاتەکە زیاتر نەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو رێژەیە لە ئەمریکا بۆ 79% بەرزبوەتەوە، ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانێکی ئابوری گەورەی لە وڵاتەکەدا دروستکردوە.

سەرەتای ئەم مانگەش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی پەتای کۆڤید-19، کورتهێنانی بودجەی حکومەت لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەیشتوەتە  زیاتر لە سێ ترلیۆن دۆلار.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close