کوردستانی

به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبون، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ شەپۆڵێکی نوێ و هەڵکشانێکی بەرزی تەشەنەکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بڕیاردراوە رێکارەکانی وەک پشکنینەکان، چاودێری و ئامادەکاری سەنتەرەکانی توشبون بەپەتاکە چڕتربکرێنەوە.

 هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی نەخۆشی کۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین کراوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە دەرچوە باسی لەوەشکردوە، پاڵپشت بە ڕاسپاردەکانی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی بەسەرپەرشتی (د. سامان بەڕزنجی) وەزیری تەندروستی و ئامادەبونی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانی گشتی لەگەڵ تیمی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، رۆژی پێنجشەممە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی نەخۆشی کۆڕۆنا و پڕۆسەی ڤاکسین و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و چارەسەری کراوە.

بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی و خۆپارێزی

ئەوەش هاتوە، بڕیاردرا بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پەتازانی، خۆپارێزی، هۆشیاری، دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە.

ڕاسپاردەکان بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزدەکرێنەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ڕاسپاردەکان بۆ لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزدەکرێنەوە بەمەبەستی بڕیاردان و جێبەجێکردنی مەرجەکانی تەندروستی و توندوتۆڵکردنەوەی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لەلایەن دامودەزگاکانی پەیوەنداری حکومی و تایبەت.

1456 ( هەزار و چوار سەد و پەنجا و شەش)  توشبوی نوێ تۆمارکراون

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەرزبونەتەوە و ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 10029 (دە هەزار و بیست و نۆ) پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 1456 ( هەزار و چوار سەد و پەنجا و شەش)  توشبوی نوێ تۆمارکراون و 6 (شەش) توشبوی پەتاکەش مردون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close