شكۆی كوردستان-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كی له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل رویدا و زیانه‌كان نه‌زانراون.
رۆژنامه‌ی “یه‌دیعوت احرونوت”ی عیبری بڵاویكردوەتەوە، له‌كاتێكدا سوپای ئیسرائیل موشه‌كێكی جوڵاوی تاقیكردوه‌ته‌وه روداوی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویداوه، تا ئێستا هیچ راپۆرتێك له‌سه‌ر زیانه گیانییه‌كان نه‌خراونه‌ته‌ڕو.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رۆژنامه‌ی “هارتس” بڵاویكردوه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی موشه‌كێكدا له كارگه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتوی تۆمه‌ر رویداوه.
هاوڵاتیان گوێیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بوه، دوكه‌ڵێكی گه‌وره‌ش له‌شوێنی روداوه‌كه به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوه‌ته‌وه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هاوڵاتیان گوێیان له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز بوه، ئاگر و دوكه‌ڵێكی گه‌وره‌ش له‌شوێنی روداوه‌كه به‌ره‌و ئاسمان به‌رزبوه‌ته‌وه، بارودۆخی نائاسایشی له‌ناوچه‌كه راگه‌یه‌ندراوه.
پێگه‌كانی كارگه‌ی تۆمه‌ر ده‌كه‌ونه ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل و نزیكن له‌شوێنی نیشته‌جێبونه‌وه، له‌كاتێكدا له رێگه‌ی ئه‌و كارگه‌یه‌وه موشه‌ك دروستده‌كرێت بۆ به‌كارهێنان له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری و سیستمه‌كانی دیكه‌ی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه.