کوردستانی

عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: زۆربه‌ی به‌نزینخانه‌كانی هه‌ولێر ناچار به‌داخستن ده‌كرێن

شكۆی كوردستان-

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی لە ھەولێر دەکرێت ھەرزانکردنی بەنزین نیە بەڵکو “قۆرخکاریەکی گەورەیە کراوە بۆ بەرژەوەندی سێ کۆمپانیای کورد نەفت و کارو سەن ئۆیڵ، بۆیە جگە لە 26 بەنزینخانەی خۆیان سەرجەم بەنزیخانەکانی ھەولێر ناچارن دایبخەن”.

ئەوەی لە ھەولێر دەکرێت ھەرزانکردنی بەنزین نیە، قۆرخکارییە

عەلی حەمەساڵح لەهەژماری خۆی لەفەیسبوک نوسیویەتی، “ئەوەی لە ھەولێر دەکرێت ھەرزانکردنی بەنزین نیە، قۆرخکاری و گەندەڵیەکی گەورەیە بە بەنزینی حکومەت دەکرێت، پلانی داخستنی ھەمو بەنزینخانەکانە بۆ دو کۆمپانیا. بەجۆرێک ئەمڕۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ھەندێک بەرپرسی ئیداری و تەنانەت سیاسیش، وەک دەستکەوتێکی گەورە باس لەوەدەکەن بەنزین لە ژمارەیەک بەنزینخانەی ھەولێر دابەزیوە بۆ 660 دینار”.

جگە لە 26 بەنزینخانەی خۆیان سەرجەم بەنزیخانەکانی ھەولێر ناچارن دایبخەن

ئاماژەی بەەشکردوە، “ئەم بەنزینە حکومیە بە قۆرخکاریەکی گەورە کراوە بۆ بەرژەوەندی سێ گەورە کۆمپانیای کورد نەفت و کارو سەن ئۆیڵ، هەروەها جگە لە 26 بەنزینخانەی خۆیان سەرجەم بەنزیخانەکانی ھەولێر ناچارن دایبخەن, پاشان ئەم قۆرخکاریە نوێ نیەو مانگێکە ھەیەو من مانگی پێشو یاداشتێکم دایە سەرۆکی حکومەت لەسەر ئەم بابەتە”.

نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینیش بەرھەمی ھەیە و دەیداتە کۆمپانیاکانی کورد نەفت و سەن ئۆیڵ

پێشوتریش عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەپەیامێک ئاماژەی بەوەکردبو، “حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە 25 ھەزار بەرمیل نەوت دەپاڵێوێت، نزیکەی یەک ملیۆن لیتر بەنزینیش بەرھەمی ھەیەو لە ڕێگای پاڵاوگەی کارەوە دەیداتە کۆمپانیاکانی کورد نەفت و سەن ئۆیڵ بە 620 دینار لە بری حەقی پاڵاوتن”.

ئێستاش 410 بەنزینخانە ناچارن دایبخەن

ئەوەشی خستوەتەڕو،  “ئەم کۆمپانیانەش بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن دەیفرۆشنە بەنزیخانەکان بە 740 دینار، بۆ ئەوەی ھەمو بەنزینخانەکانی دیکە ناچاربن دایبخەن، لە بەنزینخانەکانی سەن ئۆیڵ و کورد نەفت لیترێک بەنزین 660 دینارە، ئێستاش 410 بەنزینخانە ناچارن دایبخەن”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close