کوردستانی

وه‌زاره‌تی كاره‌با: له‌ڕۆژانی جه‌ژندا 14 كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌ین

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.

وەزارەتی کارەبا لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا کرد و رایگەیاند، “وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی”.

بەڕێوەبەرایەتیەكانی کارەبا و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن

ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close