کوردستانی

فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ھاوڵاتیان و کۆمپانیاکانی ھێڵی ئاسمانی ئاگاردادەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر ڕێنمایەک کە جێبەجێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگادار بکەنەوە لە ھەر ڕێنمایەک یان ڕێگریەک کە دروست دەبێت لە کاتی سەفەر کردنیاندا.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لەبەر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای کۆڤید 19 و بونی ڕێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عیراق و پرسیار کردنی زۆری ھاوڵاتیان ھەمو لایەک ئاگاداردەکەینەوە پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنمایەکانی لیژنەی باڵای بەرنگاربونەوەی کۆرۆناین لە حکومەتی ھەرێم بۆ ڕۆیشتن یان ھاتنەوە لە گەشت، لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستی”.

پێویستە ھاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگادار بکەنەوە لە ھەر رێنمایەک یان ڕێگریەک کە دروست دەبێت لە کاتی سەفەر کردنیاندا

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمپانیاکان بەرپرسن لە ھەر ڕێنمایەک کە جێبەجێ بکرێت لە وڵاتانی دەرەوە و پێویستە ھاوڵاتیانی ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم ئاگادار بکەنەوە لە ھەر رێنمایەک یان ڕێگریەک کە دروست دەبێت لە کاتی سەفەر کردنیاندا.

رێنماییەکان:

یەکەم: بۆ رۆیشتن: لە کاتی سەفەرکردنی ھاوڵاتی پێویستە پشکنینی کۆڤید 19ی کردبێت و بە «negative» دەرچوبێت پێش کەمتر لە 72 کاتژمێر، جا ڤاکسینی وەرگرتبێت یان وەری نەگرتبێت و فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی لە وڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێ ئەدەن یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نییە.

ئەو ھاوڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگەی ھەردو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت

دوەم: بۆ ھاتنەوە: ئەو ھاوڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگەی ھەردو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داخڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت، ئەو کەسەی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پشکنینی بۆ ئەنجام ئەدەن پێش داخڵ بوونی بۆ ھەرێمی کوردستان.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕو، “کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان کە لە سەر ھێڵەکانیان سەفەر ئەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان”.

سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی 10 ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و راوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچوە سەبارەت بە ڕێگەپێدان یان ڕێگریکردن لە سەفەرکردنی ئەو مناڵانە، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە رێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close