کوردستانی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی هه‌ڵكشانی توشبون به‌كۆرۆنا هۆشداری ده‌دات

شكۆی كوردستان-

د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لەسەرجەم هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن و ناوەندە تەندروستییەکانیش ئامادەکاری تەواو بکەن، چونکە هەڵکشانی ئەمجارەی کۆرۆنا لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و ئەمڕۆ 1985 (هەزار و نۆ سەد و هەشتا و پێنج) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون و 19 (نۆزدە) توشبوش مردون.

 هەمو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا کراونەتەوە

د.سامان بەرزنجی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەشکرد، لەئەمڕۆوە هەمو نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەری توشبوانی کۆرۆنا کراونەتەوە و هەمو ئەو کەسانەی نیشانەکانی توشبون بەپەتاکەیان هەیە، دەبێت پشکینین ئەنجام بدەن.

پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیان زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک بەکاربهێنن، لەقۆناغی داهاتوشدا ژمارەیەک نەخۆشخانەی دیکە بۆ پێشوازیکردن لەتوشبوانی کۆرۆنا دەکرێنەوە.

 ئاستی توشبون بەکۆرۆنا بکاتە قۆناغی رەنگی سور، کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەم دەبێت

وەزیری تەندروستی هەرێم ئەوەشی خستەڕو، تائێستا 4000 چوار هەزار پزیکش و کارمەندی تەندروستی توشی کۆرۆنا بون، بۆیە ئەگەر ئاستی توشبون بەکۆرۆنا بکاتە قۆناغی “رەنگی سور، کۆنتڕۆڵکردنی ئەستەم دەبێت”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close