نێودەوڵەتیکوردستانی

کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکالە هەرێم پێشوازی لەڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی دەکات

شکۆی کوردستان-

دوای ئەوەی پارتی و یەکێتی لەدواین کۆبوونەوەی خۆیان ڕایانگەیاند ڕێککەوتون هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدەن، کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا پێشوازی لەڕێککەوتنەکە کرد و ئەم ڕاگەیەنراوەی خوارەوەی بەهەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوکردەوە:

کونسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و #پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پشتیوانیی کردن لە یەکگرتن و چاکسازیی هێزەکانی #پێشمەرگە. بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە بەرەوپێشچوون کە هەردوولا پێکەوە دابنیشن بۆ سازان لەسەر پرسەکانی تریش ئەویش لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمی کوردستان. پێزانینمان هەیە بۆ هەوڵەکانی سەرۆکایەتیی #هەرێمی_کوردستان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لایەنە سیاسیە کوردیەکان بۆ ڕێککەوتن لەسەر بەروارێکی نوێ بۆ هەڵبژاردن کە کاتی ئەنجامدانی بەسەرچووە.

U.S. Consulate General – Erbil welcomes PUK and KDP agreement on holding IKP elections and support for #Peshmerga unification and reform. We look forward to seeing progress as the two sides come together and negotiate the remaining issues to the benefit the people of Iraqi #Kurdistan. We recognize the #Iraqi_Kurdistan_Region Presidency’s efforts with #IHEC and #Kurdish political parties to agree a new date for the overdue elections.

USCGERBIL

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close