نێودەوڵەتی

ملیاردێرێکی هاوڕێ و هاوپەیمانی دۆناڵد تره‌مپ دەستگیر دەکرێت

شكۆی كوردستان-

تامس بەرراک، ئەو ملیاردێرەی کە هاوڕێ و هاوپەیمانی دۆناڵد تره‌مپ بوو و ئەرکی دارایی مەڕاسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی پێشووی گرتە ئەستۆ، دەستگیرکرا بە تاوانەکانی کارکردنی وەک بریکارێکی بیانی تۆمارنەکراوو ڕێگریکردن لە بەدیهێنانی دادپەروەری.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا بەرراک تاوانباردەکات بەوەی کە بە شێوەیەکی نایاسایی بەرژەوەندییەکانی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات)ی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەرەوپێش بردووە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە گوایە ئەو پیاوە تەمەن74 ساڵە لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا سەبارەت بە مامەڵەکانی لەگەڵ ئیمارات، درۆی لەگەڵ کارمەندانی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) کردووە. بەرراک دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی گەورەی تایبەتی دارایی بە ناوی کۆلۆنی کاپیتاڵە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close