ئا/ شكۆى كوردستان
بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌وبانه‌كان لە ڕێگەی کۆکردنەوەی بەشێک لە داهاتی وەزارەتەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان سندوقی پاڵپشتی گه‌شه‌پێدانی ڕێگه‌وبان چالاك ده‌كاته‌وه.
دواى دوو ساڵ كاركردنى له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، بۆ چالاكردنه‌وه‌ى سندوقی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وبانه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه بۆ چالاكردنه‌وه‌ى ئه‌و سندوقه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌كانى تایبه‌ت به‌م سندوقه به‌رده‌وامن له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
مه‌به‌ست له دانانی ئه‌م سندوقه بۆ ئه‌وه‌یه كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێك له داهاتی باجی پاره‌ی ڕێگه‌وبان كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆ وه‌ریده‌گرن، به‌شێكی دیكه له داهاتی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه كه له قه‌پانه‌كان كۆیده‌كاته‌وه، به‌شێك له داهاتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كه له‌هه‌ر تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ تۆنێك حه‌وت دۆلار وه‌رده‌گرێت، له 25% ئه‌و پاره‌ی كه له مه‌رزه‌كان بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل وه‌رده‌گیرێت لە نێو ئەو سندوقە کۆبکرێتەوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ڕێگه‌وبان خەرجبکرێت.
ئاگرین عه‌بدوڵڵا، بریكاری وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن به (شكۆى كوردستان)ى ڕاگەیاند: بڕیاری كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و داهاتانه كه خۆی ده‌بوو له 1ى كانوونى یه‌كه‌مى 2019 بخرێته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام ئه‌و باج و ده‌رامه‌تانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرێت نایه‌كسانه له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆیه چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان ده‌كرد ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته بواری جێبه‌جێكردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: كۆی داهاته‌كه كه له سندوقه‌كه كۆده‌كرێته‌وه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ َوه‌زاره‌تی شاره‌وانی كاری پێده‌كه‌ین بۆ چاككردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌وبان كه نزیكه‌ی 80% بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و 20% بۆ وه‌زاره‌تى شاره‌وانی ده‌بێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانى به‌شێك له داهاته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزاریی ناوخۆ به‌كارده‌هێنێته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان له شاره‌كانی هه‌رێمى كوردستان قیڕتاو نه‌كراون و زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كی و ده‌ره‌كییه‌كانیش پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سندوقی پاڵپشتی گه‌شه‌پێدانی ڕێگه‌وبان له هه‌رێمی كوردستان، هێشتا بڕیار نه‌دراوه حكومه‌ت خۆی یان كه‌رتی تایبه‌ت جێبه‌جێی بكات، به‌ڵام حكومه‌ت كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌ركی كۆكردنه‌وه و خه‌رجكردنی پاره‌ی سندوقه‌كه بگرێته ئه‌ستۆ. سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی دابه‌شكردنه‌كه‌ش هه‌ر پارێزگایه و به‌شێك له‌و پاره‌یه وه‌رده‌گرێت كه له سندوقه‌كه كۆده‌بێته‌وه.
هه‌رچه‌نده بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه حكومه‌ت له وه‌رگرتنی باج و ده‌رامه‌ت كۆیده‌كاته‌وه ساڵانه گۆڕانكاریی تێده‌كه‌وێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كریێت له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوی جێبه‌جێكردن و دانانی ئه‌و سندوقه نزیكه‌ی 36 ملیار دینار كۆببێته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه ڕونیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ته‌واوی كێشه‌كانی ڕێگه‌وبان له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی باش چاره‌سه‌ر بكرێن و ببینه خاوه‌نی ڕێگه‌وبانێكی گونجاو، ئه‌وا بڕی زیاتر له دوو ترلیۆن دیناریان پێویسته.