شكۆی كوردستان-
شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رایگه‌انید، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێنج بۆمبی چێندراو له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی به‌غدا ته‌قیونه‌ته‌وه، هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی ته‌قه‌مه‌نیه‌كان توانیویه‌تی، بۆمبێكی چێندراو له‌ناوچه‌ی نه‌فه‌قی پۆلیس له شه‌قامی پزیشكان پوچه‌ڵ بكاته‌وه، هه‌روه‌ها بۆمبێكی دیكه‌ش له‌هه‌مان ناوچه ته‌قیوه‌ته‌وه كه له‌نزیك دوكانێكی فرۆشتنی مادده‌ی كحولیه‌وه بوه و ته‌نها زیانی ماددی هه‌بوه.
بۆمبێكی دیكه‌ی لاستیكی له‌ناوچه‌ی دۆره له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری به‌رامبه‌ر دوكانێكی فرۆشتنی مادده كحولیه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆمبێكی دیكه‌ی لاستیكی له‌ناوچه‌ی دۆره له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری به‌رامبه‌ر دوكانێكی فرۆشتنی مادده كحولیه‌كان ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها بۆمبێكیش له‌ناوچه‌ی حه‌ی عه‌دل به ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ماكزیما)ی هاوڵاتیه‌كدا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ئه‌و هاوڵاتیه فه‌رمانبه‌ری كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت بوه، ته‌نها زیانی ماددی هه‌بوه.
له‌ناوچه‌ی ئه‌میریه و له ته‌نیشت دوكانێكی فرۆشتنی مادده‌ی كحولی، بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا شانه‌ی سه‌ربازی باسی له‌وه‌شكرد، له‌ناوچه‌ی ئه‌میریه و له ته‌نیشت دوكانێكی فرۆشتنی مادده‌ی كحولی، بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش زیانی ماددی هه‌بوه.