“دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆته ئه‌گه‌رێكى زۆر به‌هێز”
تایبه‌ت به شكۆى كوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له حزب و هاوپه‌یمانێتى له بڕیارى به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، كە بڕیارە له 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، كشاونه‌ته‌وه. به‌ڵام حكومه‌ت و كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى له‌كاتى خۆیدا؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به بڕواى چاودێرانیش “دواخستنى هه‌ڵبژاردن، ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه”.
به‌پێى ئه‌و زانیاری و به‌دواداچونانه‌ى شكۆى كوردستان ئه‌نجامیداوه، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 15 حزب و هاوپه‌یمانێتى له به‌شداری كردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق كشاونه‌ته‌وه.
بڕیارى كشانه‌وه‌ى ئه‌و حزبانه وه‌كو خۆیان ڕایانگه‌یاندوه، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه “كه هه‌ڵبژاردن هیچ له دۆخى هاوڵاتیان ناگۆڕێت، هاوكات دۆخى ئابوورى و سیاسى وڵاتیش ڕۆژ به‌ڕۆژ خراپتر ده‌بێت”.
مەیادە نەجاڕ، ئەندامی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی پارتی به (شكۆى كوردستان)ى ڕاگه‌یاند: “بەشێک لە کوتلە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، كار بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ده‌كه‌ن”.
گوتیشى: “ئەو فراکسیۆنانەی کە هەوڵی دواخستنی هەڵبژاردن دەدەن، دڵنیانین لەوەی کە کورسییەکانیان دەهێننەوە یاخود نا، بۆیه نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت”.
هاوكات عەبدولحوسێن هینداوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری هەڵبژاردن به میدیا عێراقییه‌كانى ڕاگەیاندوه: ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌ى خه‌ڵك سارد ده‌كه‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردن، دواجار خۆیان به‌شدارى ده‌كه‌ن و كاندیدشیان ده‌بێت.
دكتۆر ئه‌سعه‌د وه‌هاب، چاودێرى سیاسى عێراقى، پێیوایه “ئه‌گه‌ر دۆخى عێراق به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، زۆر زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت، بۆیه پێشبینى دواخستنى هه‌ڵبژاردن بۆ شه‌ش مانگ یاخود ساڵێك، ئه‌گه‌رێكى به‌هێزه”.