ڕۆژنامە

حه‌زى ژنان…نوسینی هونه‌ر سمایل

شكۆی كوردستان-

ئافرەتێك وتی: حەزدەکەم ئازادانە وەکو پیاو هه‌ڵبمژم

به‌و قسه‌یه‌؛ نێرەکان دەمیان لیکاوی کرد!

دەستیان خستەسەر چۆکیان

هەندێكیان؛ زنجیری پانتۆڵه‌كه‌یان کردەوە

هەندێکی دیكه‌یان؛ دۆخینی شەڕواڵەکایان پچراند! 

کەچی ژنەی داماو؛ حەزی لە هەڵمژینی دوکەڵی نێرگەڵە و جگەرە بو!!

ئه‌و؛ دوو گیان بوو

به‌ڵام هەمووان؛ لەبڕی مێشك؛ گون له‌كه‌لله‌ى سەریان دابوو!

بینینی زیاتر
Back to top button
Close