ئا/ شكۆى كوردستان
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگه‌یاند: “”حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمى كوردستان ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌نقه‌ره بده‌نه‌وه و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی عێراق ڕابگرن”، ده‌شڵێت: “ده‌بێت حكومه‌تى عێراق هه‌ڵوێستى ڕون و ئاشكراى له‌سه‌ر سه‌رجه‌م هێزه بیانییه‌كان هه‌بێت”.
له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ (شكۆى كوردستان)، یوسرا ڕه‌جه‌ب، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق باس له كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گه‌رم ده‌كات، كه كێشه بۆ هه‌ردو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ته‌واوى هاوڵاتیانى كوردستان ده‌كات.
پلانى بۆ نه‌هێشتنى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هۆشدارى به فراكسیۆنه كوردییەكان له به‌غدا داوه و پێڕاگه‌یاندون، كه پلان هەیە بۆ نەهێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمى كوردستان، بۆیه ده‌بێت پشت به گه‌ل ببه‌ستن وخزمه‌تیان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه هاوكاریكردنى دوژمن دادتان نادات، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌گوێیان نه‌كردم.
گوتیشى: “پێویسته خزمه‌تى سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى كوردستان بكرێت به‌بێ جیاوازى، به پێچه‌وانه‌وه مه‌ترسییه‌كانى سه‌ر قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆر زیاتر ده‌بێت”.
تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى له عێراق ئه‌نجامده‌درێت
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، كه هاوكات ئه‌ندامی لێژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه، ده‌ڵێت: “توركیا تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و دژ به گه‌لانی عیِراق ئه‌نجامده‌دات”.
یوسرا ره‌جه‌ب، ڕایگه‌یاند: “به ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ سه‌ر سنوره‌كانی عێراق، توركیا تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له دژی گه‌لانی عیراق ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم ناتوانن وه‌ڵامی ئه‌نقه‌ره بده‌نه‌وه و ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌كانی بۆ سه‌ر خاكی عیراق ڕابگرن، بۆیه ڕۆژانه هاوڵاتیان به‌هۆى بۆردومانه‌كانى توركیاوه ده‌بنه قوربانى ئه‌مه‌ش جێگه‌ى نیگه‌رانییه”.
ڕاشیگه‌یاند: “به‌غدا بێده‌سه‌ڵات و بێده‌نگه له‌وه‌ى ِرووده‌دات سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردانه‌كانى توركیا بۆ ناو خاكى عێراق، هه‌ردوو حكومه‌تى به‌غدا و هه‌رێمیش هاوبه‌شن له به ئامانجگرتنى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى له‌لایه‌ن توركیاوه و هیچ رێوشوێنێكى وه‌ڵامدانه‌وه‌یان نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر”.
شه‌نگال برینداره و پێویسته به‌باشى خزمه‌ت بكرێت
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شـــەنگال بریندارە پێویستە شەڕی هه‌موو هێ.ه‌كان لەپێناو ساڕێژکردنی برین و ئاوادانکردنەوەی بێت، نـەک بۆ کۆنترۆڵکردنی و دواتر هەڕاجكردنی خاك و دانیشتوانه‌كه‌ی.
له‌باره‌ى كێشه‌ى ئیداره‌ى قه‌زاكه، كه چه‌ندین مانگه به‌رده‌وامه، یوسرا ڕه‌جه‌ب گوتى: “بۆ ئیدارەدانی شەنگـال پێویستـە گوێ لە خەڵکی ڕه‌سه‌ن و بەش مەینەتی شارەکـە بگیرێت، نـەک لە ژوورە داخراوەکـانی هەولێر و بەغدا بڕیار لەسەر چارەنووسی خه‌ڵك و خاكی ئەو ناوچه‌یه بدرێت”.
گوتیشى: “پێویسته هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵ دانبنێن به ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی شه‌نگال و ئه‌و هێزه ئه‌منیه‌یی كه له ڕۆڵه‌كانی ئێزیدخان پێكهاتووه، چونكه شەنگـالیەکان ئه‌زموونی تاڵیان چه‌شتووه و دەبێت خۆیان شارەکـەیان بەڕێوەبەرن وەک چۆن خۆیان خەباتیان کرد و قوربانیه‌كی زۆریاندا بەماڵ و منداڵیان تا شه‌نگالیان ئازاد كرد له ده‌ستی داعش”.
ئه‌ندامه كورده‌كانى په‌رله‌مانى عێراق به كوردى قسه ناكه‌ن
له‌سه‌رجه‌م خوله‌كانى په‌رله‌مانى عێراق داوا كراوه، له دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق به كوردى قسه بكرێت، به‌ڵام یوسرا ره‌جه‌ب ده‌ڵێت: “به‌داخه‌وه نه ئه‌ندامه كورده‌كان ئاماده‌ییان تیایه به كوردی قسه بكه‌ن”.
له‌باره‌ى دانانى وه‌رگیڕ و قسه كردن به كوردى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره كورده‌كانى عێراق، یوسرا ڕه‌جه‌ب گوتى: “سەرباری ئەوەی شاره‌زاییمان لە زمانی عەرەبی هه‌یه و هیچ گیر‌و گرفتێکمان نییه له ئاخاوتندا به‌و زمانه، بۆیه چه‌ندین جار به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی داوای مافی خۆم و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه كورده‌كانی په‌رله‌مانی عێراقم كردوه كه به زمانی كوردی قسه بكه‌ین، بەڵام به‌داخه‌وه نه ئه‌ندامه كورده‌كان ئاماده‌ییان تیایه به كوردی قسه بكه‌ن و نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئه‌و داوایه‌ی جێبه‌جێكردوه كه وه‌رگێڕ هه‌بێ له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان”.
به‌وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى عێراق، به‌پێى ده‌ستورى عێراق زمانی کوردى دووهەمین زمانی فەرمی وڵاتـە و ڕێگە نەدان به بەکارنەهێنانی پێشێلكردنێكی ڕوونی دەستوورە.
زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى بڕیاره له مانگی 6ی ئه‌مساڵدا هەڵبژاردنی پێشوەخت له عێراق بكرێت، به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
یوسرا ڕەجەب، ده‌ڵێت: “دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزە و هیچ كات ئەو دۆخە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت گونجاو نییە، ئێمە لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختین، چونكە داوایەكی ڕەوایە، بۆیە پێمانباشە هەڵبژاردن بكرێت دوور لەساختەكاری، بەڵام بەداخەوە هەلومەرجی عێراق رێگە بەوە نادات و گرفتی زۆر هەیە”.
گوتیشى: “زه‌حمه‌ته هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجامبدرێت، به‌مه‌ش دۆخى عێراق به‌ره‌و دۆخێكى خراپتر ده‌ڕوات و چاوه‌ڕوانى زۆر مه‌ترسى دیكه ده‌كرێت”.