Uncategorized

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ باسی گرنگی رۆڵ فڕه‌نسا ده‌كات له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی پێشمه‌رگه‌دا

شكۆی كوردستان-

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ ماڵئاوایی کردوە له‌ كۆڵۆنێل ئەشیڵ، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی فڕەنسا لە عێراق و سوریا و رایگەیاند، فڕه‌نسا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی.

شۆڕش ئیسماعیل،وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ له‌دیدارێكدا ماڵئاواییمان له‌ كۆڵۆنێل ئەشیڵ، فه‌رمانده‌ی هێزەکانی فڕەنسا لە عێراق و سوریا كرد و هه‌روه‌ك به‌خێرهاتنی کۆڵۆنێڵ فڕانچ ـ مان وەک جێگرەوەی داهاتووی كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنمان له‌و ئه‌ركه‌ نوێیه‌ی بۆ خواست”.

شانازی به‌ دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لی فڕه‌نسا و پێكه‌وه‌ كاركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی فڕه‌نسا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین

ئاماژەی بەوەشکردوە، ستایشی ئه‌رك و كاری ماوه‌ی رابردوی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسایان كرد له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و “شانازی به‌ دۆستایه‌تی له‌مێژینه‌ی گه‌لی كورد و گه‌لی فڕه‌نسا و پێكه‌وه‌ كاركردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی فڕه‌نسا و هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین،  به‌و پێیه‌ی فڕه‌نسا رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی”. 

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فڕه‌نسا باسی لەوەکردوە، “به‌درێژایی كاركردنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، قاره‌مانێتی و دڵسۆزی له‌ پێشمه‌رگه‌دا بینیوه‌،  له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌شم پێشمه‌رگه‌ له‌بیرناكه‌م و هاوشانی گه‌ل و وڵاته‌كه‌م به‌ دۆست و پاڵپشتی یه‌ك ده‌مێنینه‌وه‌”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close