کوردستانی

لاهور شێخ جەنگی لە ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

شكۆی كوردستان-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال رایگەیاند، ئەمڕۆ، کە ساڵیادی کارەساتی شنگال دەکرێتەوە “بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەشێکی زۆر لە خوشک و برا ئێزدییەکانمان، لە ئاوارەیی و دەربەدەری و کامپەکاندا ژیانێکی پر لە ئازار بە ڕێ دەکەن و ناوچەکەشیان بەهۆی ململانێی نێوخۆیی و دەرەکییەوە، سەقامگیری بۆ نەگەڕێندراوەتەوە”.

لاهور شێخ جەنگی لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، “حەوت ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، لەسەر لوتکەی بەرزترین چیاکانی کوردستان، گوڵی شنگال هەڵوەرێنرا، سەدان هەزار منداڵ و کچ و گەنج و پیری ئێزدی لە شنگال کەوتنە بەر شاڵاو و پەلاماری چەکدارە تیرۆریستە دڕندەکانی داعش و جینۆساید کران، کە بۆ هەمیشە بە ڕۆژێکی ڕەش لە مێژوی پڕ قوربانیی ناوچەکەدا دەمێنێتەوە و خەم و ئازار و برینی قوڵی ئەو تاوانەش لە دڵ و دەرونی هەمو شنگالییەکان و خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان بە ئاسانی ساڕێژ نابێت”.

برا ئێزدییەکانمان، لە ئاوارەیی و دەربەدەری و کامپەکاندا ژیانێکی پر لە ئازار بە ڕێ دەکەن و ناوچەکەشیان بەهۆی ململانێی نێوخۆیی و دەرەکییەوە، سەقامگیری بۆ نەگەڕێندراوەتەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، “ئەمڕۆ، کە ساڵیادی کارەساتی شنگال دەکەینەوە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەشێکی زۆر لە خوشک و برا ئێزدییەکانمان، لە ئاوارەیی و دەربەدەری و کامپەکاندا ژیانێکی پر لە ئازار بە ڕێ دەکەن و ناوچەکەشیان بەهۆی ململانێی نێوخۆیی و دەرەکییەوە، سەقامگیری بۆ نەگەڕێندراوەتەوە، دوپاتدەکەینەوە بۆ پشتیوانیکردن و هاوکاریکردنی ئێزدییەکان و خەڵکی شنگال و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان”.

داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین کە قەرەبوی مادی و مەعنەوییان بکاتەوە و ناوچەکە ئاوەدان بکرێتەوە و کاری جدی بکرێت بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان

لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشکردوە، “داوا لە حکومەتی فیدراڵی عێراق دەکەین کە قەرەبوی مادی و مەعنەوییان بکاتەوە و ناوچەکە ئاوەدان بکرێتەوە و کاری جدی بکرێت بۆ دۆزینەوەی بێسەروشوێنەکان و ڕزگارکردنی رفێندراوان و چیتر ڕێگە نەدرێت بەهۆی ململانێکانەوە شنگال بە ناسەقامگیری بمێنێتەوە و خەڵکی رەسەن و دڵسۆزی ناوچەکەش پشکی گەورەیان پێبدرێت لەناو هێزە ئەمنییەکاندا بۆ پاراستنی شنگال، هاوکات داوا دەکەین، ئەو کەس و لایەنانەی بەرپرس بون لە ڕوودانی کارەسات و جینۆسایدکردنی شنگالیەکان، ڕوبەڕوی دادگا بکرێنەوە”.

لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت، “هەر لەم ساڵیادەدا بە پێویستی دەزانم جارێکی تر سوپاسی دڵسۆزی و نەبەردیی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دژەتیرۆر و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و بەرخۆدانی چەکداری بکەم کە بە پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانیان ئێزدییەکانی چیای شنگال بپارێزن و ئەفسانەی داعش تێکبشکێنن”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close