کوردستانی

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا: ئەمریکا پابەندە بە پەیوەندی درێژخایەن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان

شكۆی كوردستان-

ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پابەندە بە پەیوەندی درێژخایەنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لە پێکەوە کارکردن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کورستان بۆ پێشخستنی پەیوەندیە ستراتیژییەکان.

 واشنتن لە کاردابوە بۆ پێشخستنی پانتایی کاری ڕاگەیاندن لە هەرێم

ڕۆبەرت پالەدینۆ ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی چوار ڕێکخراوی نا‌‌حكومیی خۆجێی و نێودەوڵەتی کۆبوەوە کە ڕاهێنانی پیشەیی بۆ ناوەندەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەوانان دابین دەکەن و رایگەیاند، واشنتن لە کاردابوە لەگەڵ هاوبەشانی خۆجێی و نێودەوڵەتی بۆ پێشخستنی پانتایی کاری ڕاگەیاندن و ئازادیی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لەسەری ئەو بابەتە.

ئەمریکا پابەندە بە پەیوەندی درێژخایەنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان

ئاماژەی بەوەشکردوە،  لە ژێر چەتری گفتوگۆکانی ئەم دواییەی تایبەت بە دیالۆگی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و عێراق، واشنتن پابەندە بە پەیوەندی درێژخایەنی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبێت لە پێکەوە کارکردن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کورستان بۆ پێشخستنی پەیوەندیە ستراتیژییەکان.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close