نێودەوڵەتی

حه‌شدی شه‌عبی كۆنترۆڵكردنی كۆگایه‌كی داعشی راگه‌یاند

شكۆی كوردستان-

هێزەکانی حەشدی شەعبی لەقەزای تارمییەی باکوری بەغدا ماوەی زیاتر لە 12 رۆژە ئۆپراسیۆنێکی فراوانی سەربازییان دەستپێکردوە بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش و ئەمڕۆش رایانگەیاند، دەستیان بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی داعشدا گرتوە.

 دەستی بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی داعشدا گرت

راگەیاندنی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە لیوای 12ـی  حەشدی شەعبی دەستی بەسەر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی داعشدا گرتوە کەبۆ ئامانجگرتن و هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی ئامادە کراوە.

20ی ئەم مانگەش هێزەکانیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشیان کرایەسەر

 ئۆپراسیۆنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بەمەبەستی گەڕان و پشکنین لە قەزای تارمییە دو هەفتەیە بەردەوامی هەیە، کە ناوچەی جیاکەرەوەیە لەنێوان بەغدا، سەڵاحەددین و ئەنبار. 20ی ئەم مانگەش هێزەکانیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشیان کرایەسەر.

چوار ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون

بەرەبەیانی 20/8/2021، دەستەی حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە کە چەکدارانی داعش هێرشیانکردوەتە سەر هێزێکی لیوای 12ـی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی تارمییە لە باکوری بەغدا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون و شەشی  دیکەش برینداربون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close