شكۆی كوردستان-
دوای بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەیشتە هەولێری پایتەخت، ئەمڕۆ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دوای ئیمانوێل ماکرۆن گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێری پایتەخت لەلایەن هەریەکە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، کونسوڵی فڕەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانپێشوازیان لێکرد.
پاسەوانانی شەرەف لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئامادەبون و بە رێوڕەسمی سەربازی پێشوازییان لە سەرۆکی فڕەنسا کرد
پاسەوانانی شەرەف لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئامادەبون و بە رێوڕەسمی سەربازی پێشوازییان لە سەرۆکی فڕەنسا کرد.
خۆشحاڵم که له ههولێر پێشوازیم له هاوڕێم و سەرۆکی فڕەنسا ئێمانوێل کرد
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی ماکرۆن رایگەیاندوە، “خۆشحاڵم که له ههولێر پێشوازیم له هاوڕێم و سەرۆکی فڕەنسا ئێمانوێل کرد، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ کوردستان، گفتوگۆ دهربارهی پهیوهندیی دوقۆڵی و ههڵبژاردنهکانی عێراق و بابهتی دیکهی جێی بایهخی هاوبهشمان دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “ههروهها سوپاسی بهردهوامیی پشتگیریی فڕهنسا بۆ عێراق و ههرێمی کوردستان دهکهم”.
ماکرۆن بەرەبەیانی دوێنێ بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی گەیشتە بەغدای پایتەخت
ماکرۆن بەرەبەیانی دوێنێ بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێکرا و پاشان لەگەڵ سەرۆک بەرهەم ساڵح کۆبوەوە.
فڕەنسا هاوبەشێکی گرنگی عێراقە و پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق کۆڵەکەی بنەڕەتی سیستەمی ناوچەکەیە
لەمیانی دیداری لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن، سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، فڕەنسا هاوبەشێکی گرنگی عێراقە و پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عێراق کۆڵەکەی بنەڕەتی سیستەمی ناوچەکەیە لەسەر بنەمای ئاسایشی هاوبەش و پەیوەندی ئابووری، لایخۆیەوە سەرۆک ماکرۆن، رۆڵی سەرۆک بەرھەمی بەرزنرخاند بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و جەختیکردەوە کە فڕەنسا ھەمیشە پشتیوانی عێراق دەبێت.
لەلای خۆیەوە سەرۆک ماکرۆن رۆڵی سەرۆک بەرھەمی بەرزنرخاند بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و جەختیکردەوە کە فڕەنسا ھەمیشە پشتیوانی عێراق دەبێت بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر، ھەروەک هاوکار دەبێت بۆ دوبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق و گەڕانەوەی ئاوارەکان لە رێگەی پێشکەشکردنی کۆمەک و ھاوکاری لە بوارەکانی خوێندن و تەندروستی.
