ڕۆژنامە

كونسوڵخانەی ھۆڵندا لە ھەرێمی کوردستان پرۆژه‌یه‌ك بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی تایبه‌ت پێشكه‌شی حكومه‌ت ده‌كات

شكۆی كوردستان-

كونسوڵخانەی ھۆڵندا لە ھەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتی وڵاتەكەی ئەمڕۆ سێشەممە کارنامەی گەشەپێدانی کەرتی تایبەتی پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران كرد، کە كار لەسەر گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و ئاسانكاریكردن بۆ بازرگانی دەكات لە ڕێگەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت.

نەخشەڕێگای پەرەپێدانی كەرتی تایبەتی  پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی کرا

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە كونسوڵخانەی ھۆڵندا لە ھەرێمی کوردستان نەخشەڕێگای پەرەپێدانی كەرتی تایبەتی  پێشکەش بە قوباد تاڵەبانی کرد، ناوەڕۆكی بەرنامەكە كار لەسەر گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و ئاسانكاریكردن بۆ بازرگانی دەكات لە ڕێگەی بەکارھێنانی ئینتەرنێت و خێراترکردنی تۆمارکردنی کۆمپانیا بچوکەکان.

پرۆژەكە پاڵپشتیکردنی خاوەنکارە بچوکەکان لەخۆ دەگرێت

ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆژەكە چۆنییەتی پاڵپشتیکردنی بەگەڕخستنی سەنتەری بەبازارکردنی خاوەنکارە بچوکەکان لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی خاوەنکارەکان بێبەش نەبن لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ئەو ئیمتیازاتەی لە كەرتی گشتیدا هەیە.  

 پشتیوانی خۆی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی لە کەرتی تایبەت دوپاتکردەوە

لە دیدارەكەدا قوباد تاڵەبانی و نوێنەرایەتی هۆڵندا پشتیوانی تەواوی خۆیان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی ڕیشەیی لە کەرتی تایبەت دوپاتکردەوە و ئامادەییان دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی هاوكاری لە بەگەڕخستنی پلانەكە لە هەرێمی کوردستان.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close