شكۆی كوردستان-
به‌هۆكارێكی سه‌یر و نامۆ پیاوێك هێرشده‌كاته سه‌ر ئافره‌تێك و به‌سه‌ختی برینداریده‌كات
له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا پیاوێكی ئه‌فغانی ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی حه‌زی له‌وه نیه ئافره‌تان ئیشبكه‌ن هێرشیكردۆته سه‌ر ژنێك له‌كاتی كاركردندا و به‌سه‌ختی برینداریكردوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌یتد پرێس، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند پیاوێكی ئه‌فغانی ته‌مه‌ن 29 ساڵ له‌ناوچه‌ی ویلمه‌رسدۆفی به‌رلین به‌توندی هێرشیكردۆته سه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵ كه له‌پاركێك كاریكردوه، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی پۆلیسیش هۆكاری هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته وه‌ك تۆمه‌تباره‌كه ددانی پێداناوه ته‌نها ئه‌وه بووه كه حه‌زی له‌دیارده‌ی ئیشكردنی ژنان نه‌بووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له‌ئه‌نجامی په‌لاماره‌كانی ئه‌و پیاوه، كه‌سێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 66 ساڵ كه هه‌وڵی رزگاركردنی ئافره‌ته‌كه‌یداوه برینداربووه.
پۆلیسی به‌رلین ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، پیاوه‌كه له‌ئافره‌ته‌كه نزیكبووه‌ته‌وه و له‌ناكاو چه‌قۆیه‌كی ده‌رهێناوه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی له‌ملی ئافره‌ته‌كه داوه. دواتر هێرشیكردۆته سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی كه هه‌وڵی رزگاركردنی داوه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی وتوه، هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیركراوه، كه پێده‌چێت كێشه‌ی ده‌رونی هه‌بێت و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا هێرشه‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئایدۆلۆژیای ئیسلام و گروپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه هه‌یه یان نا.