شكۆی كوردستان-
جۆرێكی گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵداوه كه به‌گوێره‌ی پسپۆڕان توانای خۆپارێزی له‌ڤاكسینه‌كان هه‌یه، به‌واتای ئه‌وه‌ی مه‌ترسی زیاتره بۆ مرۆڤ و ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكاشی گرتۆته‌وه.
ماڵپه‌ڕی بزنس ئینسایده‌ری ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، جۆرێكی دیكه‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا به‌ناوی م‌و (Mu) سه‌ریهه‌ڵداوه كه توانای خۆپارێزی له ڤاكسینه‌كان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، ئه‌و جۆره‌ی كۆرۆنا تائێستا له 47 ویلایه‌تی ئه‌مریكا به‌دیكراوه و ته‌نها له‌ویلایه‌ته‌كانی نێبراسكا، ڤێرمۆنت، داكۆتای باشور نه‌بینراوه.
ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا له‌مانگی كانونی دوه‌می ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ویلایه‌تی كۆڵۆمبیا سه‌ریهه‌ڵدا و له‌ئێستاشدا زۆرترین ڕێژه‌ی توشبون پێی له‌ویلایه‌تی ئالاسكا تۆماركراوه كه‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 4ی ته‌واوی كه‌یسه‌كانی توشبونه له‌و ویلایه‌ته.
ئه‌م جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا كه‌متر له‌سه‌دا یه‌كی حاڵه‌ته‌كانی جۆری گۆڕاوی ده‌لتا له‌ناو ئه‌مریكا پێكده‌هێنێت و پسپۆڕانی ڤایرۆسناسی پێیانوایه توانای خۆپارێزی له‌ڤاكسین زیاتره له جۆره‌كانی دیكه.