کوردستانی

داعش له‌نزیكی هه‌ولێر هێرشێك ئه‌نجامده‌دات

شكۆی كوردستان-

چەکدارانی داعش هێرش دەکەنەسەر گوندێکی سنووری مەخموور و لە ئەنجامدا چەند کەسێک دەکوژرێن و چەند کەسێکی دیکەش برینداردەبن.

شێروان دووبەردانی، نوێنەری پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندی خەتاب لە سنووری مەخموور و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژران، کە دووانیان برا بوون و یەکێکیان ئەفسەری پۆلیس بە پلەی نەقیب بوو؛ هەروەها ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

بەرپرسێکی باڵاش لە پۆلسیی گەیارە بە رووداوی گوت، هێرشەکە کاژێر 01:30ـی شەوی رابردوو بووە و بەهۆیەوە پێنج کەس کوژران، لە نێویاندا دووبرا و موختاری گوندەکە هەن.

ئەو بەرپرسە گوتیشی، هەر لەو هێرشەدا 5 کەس برینداربوون. دووبەردانی ئاماژەی بەوەکرد، ماوەیەکە چەکدارانی داعش هێرش و پەلامارەکانیان زیادیکردووە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی هاوئاهەنگیی ئەمنی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، بۆیە داعش ئەوەی قۆستووەتەوە بۆ ئەنجامی هێرش و پەلامارەکانی لەو ناوچانەدا.

مەخموور 60 کیلۆمەتر لە هەولێر دوورە، شارۆچکەکانی دیبەگە، قەراج، کەندێناوە و گوێڕ سەر بەو قەزایەن؛ دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی هەولێر، کەرکووک نەینەوا و سەلاحەددین.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close