نێودەوڵەتی

سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 11ی سێپتێمبه‌ر له‌باره‌ی تێوه‌گلانی سعودیه‌ ده‌دوێت

شكۆی كوردستان-

تۆماس کین، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر رایگەیاند، تا ئێستا سێ بەشی بەڵگەنامەکانی تایبەت بە هێرشەکە جیاکراونەتەوە، دەشڵێت، “هیچ بەڵگەیەکم لەسەر تێوەگلانی سعودیە لە هێرشەکان نەدۆزیوەتەوە”بەڵکو زانیاریەکان وڵاتێکی دیکە تۆمەتبار دەکەن.

تۆماس کین لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی گاردیان ئاشکرایکردوە، “راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیەوە کە حکومەتی سعودیە وەک دامەزراوەیەک یان گەورەبەرپرسانی سعودیە بە تاک کۆمەکی قاعیدەیان کردبێت لە هێرشەکەی 11ی سێپتەمبەر”.

ناتوانم بڵێم ئێستا هاوڵاتیانی سعودیە بەشدارن یان نا

ئاماژەی بەوەشکرد، “من ناتوانم بڵێم ئێستا هاوڵاتیانی سعودیە بەشدارن یان نا، پێم وانیە ئەوان هیچیان دەست بکەوێت، بەڵام من زانیاری زیاترم سەبارەت بە تێوەگلانی ئەگەری ئێران دۆزیوەتەوە”.

20 ساڵ بەسەر روداوەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ئەمریکا تێدەپەڕێت، کە تێیدا چوار فڕۆکەی بازرگانی ئاراستەکانیان بەرەو هەردو تاوەری بازرگانی جیهانی و پنتاگۆن گۆڕدراوە

ئەمڕۆ 20 ساڵ بەسەر روداوەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ئەمریکا تێدەپەڕێت، کە تێیدا چوار فڕۆکەی بازرگانی ئاراستەکانیان بەرەو هەردو تاوەری بازرگانی جیهانی و پنتاگۆن گۆڕدراوە و بەهۆیەوە زیاتر لەسێ هەزار کەس کوژران، ئەو تیرۆریستانەی ئەلقاعیدە، پێشتر لە ئەمریکا بون، سودیان لە دەرفەتە کراوەکانی ناو وڵاتەکە وەرگرتوە و ژمارەیەکیان وەک خۆئامادەکردن بۆ ئەو هێرشانە بەشداریان لە خولی تایبەتی فڕۆکەوانی کردوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا کەسوکاری قوربانیانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر داوای ئاشکراکردنی بەڵگەنامەی لێکۆڵینەوەی نهێنی و هەر ڕۆڵێکی سعودیەیان دەکرد، هاوکات جۆو بایدن، سەرۆک ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سەرەتای مانگی (ئەیلول/9)دا فەرمانی داوە پێداچونەوە بە بەڵگەنامەکان بکرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close