نێودەوڵەتی

به‌ریتانیا به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ خوێندكارانی كورد دابینده‌كات

شكۆی كوردستان-

لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار بۆ ساڵی خوێندنی 1994/1995 پڕۆگرامەکە بەردەست بوو، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 خوێندکاری کورد لێی سودمەندبوون.

هێلین موئەیەد یەکێک لەو گەنجانەیە کە لە رێگەی زەمالەی چیڤنینگەوە ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیپلۆماسی لە زانکۆی سۆئاس لە بەریتانیا بەدەستهێناوە لە ساڵی خوێندنی 2015/2016. هێلین ئێستا لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی دیکەیدا کە سودمەندبووی چیڤنینگن لە سۆشیاڵ میدیا پەیجێکی تایبەتیان بە رێنوێنیکردن بۆ خوازیارانی چیڤنینگ داناوە، ئەوان چیرۆکی خوێندن و سوودوەرگرتن لەو پڕۆگرامە بەریتانییە بۆ رووداو دەگێڕنەوە.

هێلین موئەیەد، دەرچووی چیڤنینگ دەڵێت، “ساڵی یەکەم داواکاریم پێشکەشکرد، بەڵام دیاربوو هەندێک لە بەڵگەنامەکانم کەموکوڕی تێدابوو بۆیە وەرنەگیرام، دووبارە ساڵی دووەم داواکاریم پێشکەشکرد و چانسەکەم وەرگرت و توانیم بخوێنم.”

دەیڤید هانت، کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر لەو بارەوە دەڵێت، “چیڤنین وەگەڕخستنێکی گەورەی حکومەتی بەریتانیایە لە هەرێمی کوردستانی عێراق، چونکە ئێمە لێهاتووترین و باشترین کچ و کوڕانی ئێوە هەڵدەبژێرین دەرفەتیان پێدەدەدەین لە بەریتانیا بخوێنن، بەو هیوایەی کاتێک دەگەڕێنەوە، کاری ناوازە لێرە ئەنجامبدەن، ببنە سەرکردەی داهاتوو، دەمانەوێ وەکو دۆستی نزیکی ئەوان بمێنینەوە و هاوئاهەنگیی خۆمانیان لەگەڵ قووڵبکەینەوە،”

بۆ ئەمساڵیش لەسەر وێبسایتی چیڤنینگ فۆرمی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ساڵی 2022/2023 لە 3ی مانگی 8 بەردەستە و دوایین وادەی پێشکەشکردن 2ی مانگی 11ـیە.

چیڤنینگ پرۆگرامێکی بەریتانییە بۆ دابینکردنی کورسیی خوێندنی ماستەر بۆ ساڵێکی تەواو لە هەموو بوارەکان بۆ گەنجانی زیاتر لە 160 وڵات. هەموو خەرجییەکانی خوێندنەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە دابیندەکرێت. مێژووی پرۆگرامی چیڤنینگ بۆ ساڵی 1983 دەگەڕێتەوە، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50،000 کەس لە جیهان لێی سودمەندبوون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close