کوردستانی

رانیە؛ لەناو پاركێكدا تەرمی گەنجێك بەهەڵواسراوی دەدۆزرێتەوە

پشوی كوردستان-

لەنێو پارکی دەروازەی شاری رانیە تەرمی گەنجێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە، پۆلیس دەڵێت: لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە و تاوەکو ئێستا نازانرێت خۆی خنکاندوە یان خنکێندراوە. 

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، روداوەکە کاژێر 07:20 خولەکی ئەمڕۆ دووشەممە 17-08-2020 روویداوە، ئەو کەسە ناوی (ب،ن،ح) تەمەنی 18 ساڵە و لە رەگەزی نێرە دانیشتووی شاری رانیەیە، لەکاتی پشکنین لە پزیشکی دادوەری دەرکەوتووە کە شوێنەواری پەت بە ملی ناوبراوەوە هەیە. 

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت “لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ناوبراو لە ناوپارکی دەروازەی شاری رانیە بە هەڵواسراوی لەژێر یەکێک لەئامێری یاریکردنەکان دۆزراوەتەوە و پاشانیش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و پزیشکی دادوەری رانیە.

بۆ زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە ئاخۆ ناوبراو خۆی هەڵواسیوە یاخود هەڵواسراوە لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.” تەرمی گەنجەکە بەڕێکراوە بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی “بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی” پۆلیس مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close