کوردستانی

پارتی: پێویسته‌ له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار گفتوگۆ بكه‌ین

شكۆی كوردستان-

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان و كه‌موكوڕی له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پلانێكی سیاسییه‌ و “بۆچونم وایه‌ هه‌وڵێكی سیاسییه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌نگی كورد، به‌ڵگه‌ش ده‌نگدانی تایبه‌ته‌ كه‌ ده‌نگی 10 هه‌زار هاووڵاتی شنگال فه‌وتێنرا”، دەشڵێت، .

له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان و كه‌موكوڕی له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پلانێكی سیاسییه‌

فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کێشەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی ئەلیکترۆنی رایگەیاند، “له‌كاركه‌وتنی ئامێره‌كانی ده‌نگدان و كه‌موكوڕی له‌ پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پلانێكی سیاسییه‌ و بۆچونم وایه‌ هه‌وڵێكی سیاسییه‌ بۆ له‌ناوبردنی ده‌نگی كورد، به‌ڵگه‌ش ده‌نگدانی تایبه‌ته‌ كه‌ ده‌نگی 10 هه‌زار هاوڵاتی شنگال فه‌وتێنرا، هه‌رچه‌ند چه‌ند رۆژێك زوتر كۆمیسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردبو، كه‌ ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ كاتی ده‌نگدان ناویان نه‌بوه‌، ده‌نگدانیان چوه‌ بۆ كه‌ربه‌لا، تا ده‌نگ نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ به‌رنامه‌ بۆداڕێژراوه‌”.

ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌نگێكی زۆری كورد ده‌فه‌وتێت، كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر كورسییه‌كانی كورد ده‌بێت

ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌موكوڕییه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ده‌نگێكی زۆری كورد ده‌فه‌وتێت، كاریگه‌ریشی بۆ سه‌ر كورسییه‌كانی كورد ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانی عێراق، “ئه‌م كێشه‌یه‌ی له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دروست كراوه‌، به‌ دیدی من به‌ به‌رنامه‌یه‌ و هه‌وڵێك هه‌یه‌ ده‌نگی كورد له‌ موسڵ و ناوچه‌ كوردستانییه‌كان كه‌م بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كه‌م رو بکەنە سندوقەکانی دەنگدان”.

پێویستە ئێمەی كوردیش بە گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بگەینە رێكکەوتن

لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتوی عێراق، فازڵ میرانی وتی، “زۆرینەی پێكهاتەی شیعە لەسەر سەرۆكی حكومەت رێكەوتون، سونەكانیش لەسەر پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان ڕێكەوتون، پێویستە ئێمەی كوردیش بە گفتوگۆ لەسەر پۆستی سەرۆك كۆمار بگەینە رێكکەوتن”.

لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆوە ناوەندەکانی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەروی دەنگدەراندا کراونەتەوە

لەکاتژمێر 7:00ی بەیانی ئەمڕۆوە ناوەندەکانی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەروی دەنگدەراندا کراونەتەوە، تا ئێستاش پڕۆسەکە بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە هەندێک  ناوەندی دەنگدانی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی کێشە بۆ ئامێرەکانی ئەلیکترۆنی دەنگدان دروستبون.

سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، “لە هەندێک ناوەندی دەنگدان کێشەی تەکنینی هەن، بەڵام تیمەکانمان بەردەوامن لە چارەسەرکردنی کێشەکە”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close