Uncategorized

توركیا بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی به‌چڕی ده‌ستپێكرد

شكۆی كوردستان-

فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیی تورکیا دۆڵی باڵەییانی بۆردوومانکرد و بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێش دەڵێت بۆردوومانە زیانی گیانی لە نێو گوندنشینانی ناوچەکە لێنەکەوتووەتەوە.

کاتژمێر 10:40 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 15-10-2021 فڕۆکەیەکی تورکیا کوێستانەکانی گوندی ماونانی دۆڵی باڵەییانی لە سنووری شارۆچکەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان بۆردوومانکرد.

شاخەوان وەرتی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێ بە تۆڕی میدیایی شكؤي كوردستانی راگەیاند: “کاتژمێر 10:40ی خولەکی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیی تورکیا کوێستانی تەنگی ماونانی بۆردوومانکردووە”.

بەڕێوەبەری شارۆچکەی قەسرێ گوتیشی بۆردوومانەکە هیچ زیانی گیانی بۆ سەر گوندنشینانی ناوچەکە نەبووە.

سوپای تورکیا زوو زوو بە پاساوی بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکەدا، بۆردوومانی بناری قەندیل دەکات. بەهۆی بۆردوومانەکانەوە تاوەکو ئێستا چەندین سڤیل بوونەتە قوربانی. ساڵانەش هەر بەهۆی بۆردوومانەکانەوە رووبەرێکی زۆری دارستان و پاوانەکانی کوردستان دەسووتێن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا، توركیا هیچ جۆره‌ هێرشێكی ئاسمانی و زهمینی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌بوو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close