کوردستانی

خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ بڵاوكرایه‌وه‌

شكۆی كوردستان-

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو بارەگەیەکی هێزەکانی حەشدی تورکمانی لەکەرکوک رویداو بەگوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە کوژرانی 2 کەس و برینداربونی 5 کەسی دیکەی لێکەوتوەتەوە.

 2 ئەندامی هێزەکانی حەشدی تورکمانی کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربون

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بۆمبێکی چێنراو لەناو بارەگەیەکی حەشدی تورکمانی لەگوندی تەرکەلانی باشوری رۆژئاوای کەرکوک تەقیوەتەوە ، لەئەنجامی روداوەکەش 2 ئەندامی هێزەکانی حەشدی تورکمانی کوژراون و پێنج کەسی دیکەش برینداربون.

لەناو بریندارەکاندا دو کەسیان ئەفسەر و پلەداری هێزەکانی حەشدی تورکمانین

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەناو بریندارەکاندا دو کەسیان ئەفسەر و پلەداری هێزەکانی حەشدی تورکمانین و سێ کەسەکەی دیکەش ئەندامی ئەو هێزەن.

هێزەکانی حەشدی تورکمانی تائێستا لەبارەی روداوەکە و هۆکاری تەقینەوەکە، هیچ زانیارییەکانیان بۆ رایگشتی بڵاونەکردوەتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close