شكۆی كوردستان-
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بەتوندترین دەستەواژە و دەربڕین سەركۆنەی هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا كازمی كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرد و داواشیكرد، پلاندانه‌ر و پشتیوانانی ئه‌و هێرشه بدۆزرێنه‌وه و سزابدرێن و و روبەڕوی دادپەروەری بكرێنەوە.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سەركۆنەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی له به‌غدا كرد
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش واژۆیان كردوه به‌توندی سەركۆنەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی له به‌غدا ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند، پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی توند له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه بكرێت، هه‌روه‌ها پێویستیشه پلاندانه‌ر و پشتیوانانی ئه‌و هێرشه‌ش بدۆزرێنه‌وه و راده‌ستی دادگا بكرێن، بۆئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوه‌ده‌وڵه‌تی جەختیان لەسەر پێویستیی ده‌ستگیركردنی ئەنجامدەران و ڕێکخەران و پاڵپشتیكارانی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه كرده‌وه
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه
دوێنێ یه‌كشه‌ممه شاندی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هه‌وڵی تیرۆركردنی دراوه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستیهێناوه.
دوای هێرشه‌كه سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق و كوردستان و وڵاتانی ئه‌مریكا و ئێران ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كه‌یان كرد، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی راگه‌یاند.