Uncategorized

فه‌رمانده‌یه‌كی نزیك له‌ لاهور شێخ جه‌نگی له‌رانیه‌ كوژرا

شكۆی كوردستان-

ئێوارەى ئەمڕۆ لە شارى رانیە تەقە لە فەرماندەیەکى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی کراو خۆی و دوو لە پاسەوانەکانى کە لەگەڵیدا بوون کوژراون.

بەپێی زانیارییەکانى شارپرێس کە ئێوارەى ئەمڕۆ لەناو بازاڕی شاری رانیە پێنج ئۆتۆمبێلی جامڕەش کە ژمارەیەک چەکدارى دەمامکداریان تێدابووە تەقەیان لە موراد کانى کوردەیی فەرماندەى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی کردوەو کوشتوویانە.

ئەو چەکدارانە پێشیان بە ئۆتۆمبێلەکەی موراد کانى کوردەیی گرتووەو تەقەیان لە خۆی و دوو کەسی دیکە کردوە کە لەگەڵیدابوون کە پاسەوانى بوون و پێدەچێت هەردوو پاسەوانەکە کوڕی بن.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو چەکدارانە تەرمى هەرسێ کوژراوەکە لەگەڵ خۆیان دەبەن و ئۆتۆمبێلی فەرماندەکەى نزیک لە لاهور شێخ جەنگی جێدەهێڵن.

لەئێستادا تەرمى هەرسێ کوژراوەکە لە نەخۆشخانەى فریاکەوتنى رانیەیە.

موراد کانى کوردەیی بەرێوەبەری پۆلیسی نەھێشتنی تاوان بوو لە رانییەو چەند ساڵێکە ئەو پۆستەى هەیە و کەسێکى زۆر  نزیک بووە لە لاهور شێخ جەنگی.

ئەمە لە کاتێکدایە ھەفتەیەک بەر لە ئێستا لە بازگەی دۆڵەرووتی شاری سلێمانی لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە تەقە لە موراد کانی کوردەیی و کاروان عەلی شامار کرا و بێ زیان لە روداوەکە رزگاریان بوو.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close