شكۆی كوردستان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ناحیه‌ی ریعایه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای عیباره له پارێزگای دیاله، ئه‌مشه‌و هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ئه‌نجامیشدا دو سه‌ربازی حه‌شدی شه‌عبی كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربون.
پاش هێرشه‌كه چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، پاش هێرشه‌كه چه‌كداره‌كانی داعش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون، هێزێكی زۆری ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و كێوماڵی ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكردوه، به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه جموجۆڵی شانه نوستوه‌كانی چه‌كدارانی داعش له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت سنوره‌كانی پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین، دیاله، نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك رویان له‌زیادبون كردوه، ژماره‌یه‌ك ئۆپراسیۆنیش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه بۆ له‌ناوبردنیان ئه‌نجامدراوه.