شكۆی كوردستان-
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته سێ وڵاتی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و بڕیاریشه، له‌ده‌ستپێكی گه‌شته‌كه‌یدا، سه‌ردانی قه‌ته‌ر بكات.
نوسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا “ئیلیزێ” بڵاویكرده‌وه، ئیمانوێل ماكرۆن به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی، گه‌شتێك بۆ ژماره‌یه‌ك وڵاتی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ئه‌نجامده‌دات.
رۆژانی 3 و 4ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 سه‌رۆكی فڕه‌نسا گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات
له‌لای خۆشیه‌وه، ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه، رۆژانی 3 و 4ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 سه‌رۆكی فڕه‌نسا گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجامده‌دات و سه‌ره‌تاش سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌كات، پاشانیش ده‌چێته عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئیمارات
پێشبینیده‌كرێت ماكرۆن له سه‌ره‌تای ساڵی 2022دا، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ربگرێت
ماكرۆن له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ڤاتیكان، باسی له پابه‌ندبونه‌كان به‌ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی لوبنان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا كرد، ئه‌و سه‌ردانه هاوكاته له‌گه‌ڵ 100 ساڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڤاتیكان و فڕه‌نسا و پێشبینیشده‌كرێت له سه‌ره‌تای ساڵی 2022دا، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ربگرێت.