نێودەوڵەتی

په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا بڕیاری به‌جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی كوردانی په‌سه‌ندكرد

شكۆی كوردستان-

لە دانیشتنی پەرلەمانی فەرەنسا بۆ بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کورد لە باشووری کوردستان، 17 پەرلەمانتار دەنگیان دژی پرۆژەبڕیارەکە دا، بۆیە پەسندنەکرا. 

 دانیشتنەکە بەرەبەیانی رۆژی شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە 26 پەرلەمانتار ئامادەی بوون. لەکۆی ئەو پەرلەمانتارە ئامادەبووانە، 9 پەرلەمانتار دەنگیان پێدا و 17 پەرلەمانتار دژی پەسندکردنی دەنگیان دا. ئەوانەی کە دەنگیان بە پرۆژە بڕیارەکە دا و ئەوانەیشی دژی پەسندکردنی بوون، سەر بە پارتەکانی دەرەوەی حکومەتی فەرەنسا بوون. زنار شینۆ، پەیامنێری رووداو لە فەرەنسا لەباری هۆکاری پەسندنەکردنەکە گوتی، “باڵی حکومەت پرۆژەکەیان پێشکێش نەکردبوو، ئەوەش هۆکارێکی سەرەکییە.” 

یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکان وەکو پەیامنێری رووداو باسی کرد، خستنەڕووی بەڵگە و گفتوگۆکانە. ئەوەش پەیوەندی بە دەوڵەتی فەرەنساوە هەیە کە ئەگەر ئەو بڕیارە دەربکات، ئەوا “ئەرکی دەوڵەت زیاتر دەکات.”

ئەو لایەنانەی دژی پەسندکردنی بڕیارەکە دەنگیاندا، لەبارەی دۆسێکەوە داوایان کردووە کە “لێکۆڵینەوەی یاسایی زیاتر بکرێت و مێژوونووسانیش زیاتر کاری لەسەر بکەن و دواتر جارێکی دیکە ببرێتەوە پەرلەمان.” دەقی پرۆژەبڕیارەکە بخوێنەوە چیای ئەمین، بەرپرسی رێکخراوی بەرگریکردن لە مافی قوربانییانی ئەنفال لەدوای بڕیارەکە قسەی بۆ زنار شینۆ کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەوە یەکەمجار نابێت پرۆژەبڕیارەکە ببەنە پەرلەمانی فەرەنسا و لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن. باسی لەوەشکرد کە رەنگە جاری داهاتوو بچێتە دوای هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکە. 

هاوکات شوکری بەروەری، سکرتێری فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردییەکانی فەرەنسا گوتی، ئەوان ئاگاداری ئەوەن کە بڕیارەکە سیاسییە و فەرەنساش پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەیە. بۆیە دەیانەوێت کە کاری زیاتری لەسەر بکەن. گوتیشی “هەوڵەکانمان بەردەوام دەبن.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close