نێودەوڵەتی

له‌باره‌ی تاڵیبانه‌وه‌، ئه‌مریكا داوایه‌ك ئاراسته‌ی وڵاتانی مسوڵمان ده‌كات

شكۆی كوردستان-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستیکردووە بەگفتوگۆکردن لەگەڵ وڵاتانی زۆرینە موسڵماندا تا هانیانبدات بۆ پێشەنگیکردن لە فشارخستنەسەر فەرمانڕەوایانی تاڵیبانی ئەفغانستان بۆ ئەوەی لە ژێر ناوی ئاین ژنان لە ژیانی گشتی بێبەش نەکەن.

ڕینا ئەمیری نوێنەری تایبەری ئەمەریکا بۆ ژنان، کچان و مافەکانی مرۆڤ لە سیمینارێک لە واشنتن ڕایگەیاند ڕێبەرایەتی دەستپێشخەرییەکی دیپلۆماسی دەکات بۆ ئەوەی هەمو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پێکەوە لەسەر ئەم کێشەیە کاربکەن.

ئەو نوێنەرە کە بە شێوەیەکی راستەوخۆ بۆ سیمینارێک قسەی کرد کە لەلایەن سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی میوانداری کرابوو، هەفتەی ڕابردوو سەردانی عەرەبستانی سعودیە و قەتەری کرد و بەنیازە گەشت بکات بۆ وڵاتانی تری زۆرینەی موسڵمانەکان بۆ ئەوەی بەشداربن لەو هەوڵەکان بۆ ” هەڵوەشاندنەوەی کردارەکانی” کە تالیبان دەیکات بۆ سنووردارکردنی ئازادییەکانی ژنان.

ئەمیری باسی لە وتووێژەکانی کرد لەگەڵ کاربەدەستانی عەرەبستانی سعودیە و قەتەردا و گوتی ” ئەوەی کە من پێم گوتن ئەوە بوو کە تاڵیبان دەربارەی مافی ژنانەوە دەیڵێت و سوریشە لەسەر ئەوەی کە ئەم بڕیارانەی لەسەر بنەمای شەریعەتە، ئەوانە نەک تەنها بۆ ئەفغانستان بەڵکو و ژنانی ئەفغانستان بەڵکو بۆ ئیسلامیش خراپە.”

گوتیشی ” ئەوانەی کە پێویستە پێشڕەوی بکەن و بەرپەرچی ئەوە بدەنەوە کە وڵاتانی زۆرینە موسڵمانن.”

ئەمیری ئاماژەی بەوەدا کە زۆرێک لە وڵاتانی هەرێمی و ئیسلامی نوێنەرایەتییان لە ئەفغانستان هەیە و پەیوەندی دیپلۆماسییان بەردەوامە لەگەڵ تاڵیباندا، ئەوان داکۆکی لەوە دەکەن لە ڕووی سایسی و نژادییەوە گرنگە بەشداریان هەبەێت بەڵام “زۆر کەم” لەبارەی بەشداری ژنانەوە شت دەگوترێت.

ئەمیری گوتی ” ئەوەی کە داوام لێکردون ئەوەیە کاتێک لەگەڵ تاڵیباندا پەیوەندی دەکەن ژنان لە شاندەکانیان بەشداربکەن، تا نیشانی بدەن کە ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان و بەهێزیان هەیە لە وڵاتانی خۆیاندا.”

ئەو گروپە ئیسلامییە لە مانگی هەشتدا دەستی بەسەر ئەفغانستان گرتەوە و حکومەتێکی تەواو پیاوی دامەزراند کە زۆربەشیان لە نژادی پەشتۆنن کە گەورەترین گروپی نژادی ئەفغانستانن وەکو خودی تاڵیبان.

وڵاتانی دراوسیێ ئەفغانستان وەکو پاکستان و ئێران و هەروەها وڵاتانی تری هەرێمی، تاڵیبانیان ئاگادار کردووەتەوە لەوەی کە ڕەنگە باری ئابوری و کێشەکانی مرۆڤایەتی خراپتربێت ئەگەر چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەجێنەگەیەنن.

لە مانگی ڕابردوو دیپلۆماتانی شەش وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لە دۆحا لەگەڵ دەسەڵاتی دیفاکتۆی ئەفغانستان کۆبونەوە و تیایدا تیشکیان خستە سەر پێویستییەکانی ئاشتەوایی نیشتمانی و پلانەکان بۆ ڕێزگرتن لە ئازادییە و مافە بنچینەییکانی خەڵکی لە ناویاندا مافەکانی ژنان بۆ کارکردن و خوێندن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close