شكۆی كوردستان-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریا “پنتاگۆن” له‌په‌یامێكدا داوای له‌هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌نیازن وه‌ك خۆبه‌خش بچنه ئۆكرانیا و شه‌ڕ دژی روسیا بكه‌ن و رایگه‌یاند، ئامۆژگاری سه‌رجه‌م خۆبه‌خشه‌كان ده‌كه‌ین نه‌چنه ئۆكرانیا، چونكه ناوچه‌یه‌كی له‌بار نییه له‌ئێستادا.
جۆن كێربی وته‌بێژی پنتاگۆن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هیچ خه‌مڵاندنێكمان له‌به‌رده‌ستدا نییه كه ژماره‌ی ئه‌و ئه‌مریكیانه ده‌ربخات كه ده‌یانه‌وێت وه‌ك خۆبه‌خش بچنه ئۆكرانیا، “ئێمه هێشتا له‌و باوه‌ڕه‌داین كه ئۆكرانیا شوێنێكی ئارام نییه بۆ ئه‌مریكییه‌كان و ئامۆژگاری سه‌رجه‌م هاوڵاتیان ده‌كه‌ین نه‌چنه ئه‌و وڵاته‌وه”.
بارودۆخی ئه‌منی ئۆكرانیا به‌هۆی شه‌ڕ و داگیركاریه‌كانی روسیاوه له‌مه‌ترسیدایه
وتیشی، “بارودۆخی ئه‌منی ئۆكرانیا به‌هۆی شه‌ڕ و داگیركاریه‌كانی روسیاوه له‌مه‌ترسیدایه، پێویستیشه هه‌مو كه‌سێك راستی مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و وڵاته بزانێت”.
ده‌رگای ئه‌و هێزه كراوه ده‌بێت هه‌ركه‌سێك له هه‌ر وڵاتێكه‌وه بیه‌وێت به‌شداربێت
پێشتر ڤۆلۆدیمێر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای پێكهێنانی هێزێكی كرد له‌ژێرناوی “هێزی نێوده‌وڵه‌تی” بۆ شه‌ڕكردن دژی هێزه‌كانی ڕوسیا و راشیگه‌یاند، ده‌رگای ئه‌و هێزه كراوه ده‌بێت هه‌ركه‌سێك له هه‌ر وڵاتێكه‌وه بیه‌وێت به‌شداربێت.
دیمیتری كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا رایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی 20 هه‌زار داواكاری له خۆبه‌خشانی 52 وڵاتی جیهانه‌وه پێگه‌یشتوه، هه‌ندێك ڕاپۆرتی پشتڕاست نه‌كراوش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، سێ هه‌زار هاوڵاتی ئه‌مریكی ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی هێزه‌كانی ئۆكرانیا بده‌ن له شه‌ڕی دژ به ڕوسیادا.
