نێودەوڵەتی

مه‌سرور بارزانی: توانای ئەوەمان هەیە هەندێک لە کورتهێنانەکانی نەوت لە ئەوروپا قەرەبوو بکەینەوە

شكۆی كوردستان-

مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە گوتی کوردستانی عێراق دەتوانێت لانیکەم بەشێک لە کەمی و کورتهێنانی وزەی ئەوروپا قەرەبوو بکاتەوە.

بارزانی گوتی “ئێمە ئێستا لە کوردستان توانای ئەوەمان هەیە کە لانیکەم هەندێک لە کورتهێنانەکانی نەوت لە ئەوروپا قەرەبوو بکەینەوە، ئەگەر هاوکارەکانمان لە بەغدا ئامادەی کارکردن بن لەگەڵمان.”

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی پیشەسازیدا لە دوبەی گوتی “دڵنیام کە کوردستان بەمزوانە دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی وزە بۆ پێداویستی و داواکارییە جیهانیەکان.”

بارزانی گوتیشی کوردستانی عێراق لە داهاتوویەکی نزیکدا گاز هەناردەی ناوچەکانی تری عێراق و تورکیا و ئەوروپا دەکات.

سەرچاوەی گەورەی نەوت و گازی کوردستانی عێراق، گرێبەستی پڕ لە بەرهەم، ژینگەی ئارام و ئاسایشی کوردستان هاندەرێکی سەرەکی بوون بۆ کۆمپانیا نەوتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەبەرهێنانی ملیاران دۆلار لەم ساڵانەی دواییدا.

بەڵام مانگی ڕابردوو دادگای فیدراڵی عێراق پاش چەند ساڵێک لە تاووتوێکردن و هەڵسەنگاندن بۆ یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، یاساکەی بە نا یاسایی ناودێر کردووە و بە پێچەوانەی دەستوری عێراقیش ناوی برد.

بەپێی ئەو بڕیارەی دادگا، دەبێت وەزارەتی نەوتی عێراق سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی عێراق بکات و دەشبێت حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق تەواوی داهاتی فرۆشتنی سوتەمەنی ڕادەستی حکومەتی نێوەندی عێراق بکات.

بارزانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی بە “نادادپەروەرییەکی گەورە” ناوبرد.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی مانگی 2دا لە دیدارێکیدا لەگەڵ وەزیری وزەی قەتەر باسی لە سەرچاوەی گەورەی گازی کوردستان و وەبەرهێنان لە کەرتی وزە و هاوکارییە هەرێمییەکان لەو سێکتەرەدا کرد.

هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا پەرەی بە یەدەگی نەوت و گازی خۆی داوە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close