کوردستانی

خاوه‌ن مۆلیده‌كانی كۆیه‌ دوای ده‌ستگیركردنیان بۆماوه‌ی دوو ڕۆژ ئازادكران

شكۆی كوردستان-

دوای ئەوەی بەهۆی ناڕەزاییان لە پارەی ئەمپێری کارەبا لەشەوی پێنجشەممەوە کارەبای موەلیدەکانیان کوژاندەوە و بەهۆیەش 28 خاوەن موەلیدە لەکۆیە زیندانیکران، ئەمڕۆ یەکشەممە بەمەرجی کارکردن بەرێنماییەکان و نەکوژاندنەوەی کارەبا لەسەر خەڵک، خاوەن موەلیدەکان ئازاد کران.

 دەبێت بەگوێرەی رێنماییەکان کار بکەن یان واز بهێنن

تارق حەیدەری، قائیمقامی کۆیە رایگەیاند، خاوەن موەلیدەکان بەڵێننامەیەکیان پێدراوە کە دەبێت بەگوێرەی رێنماییەکان کار بکەن یان واز بهێنن و بانگەواز دەکەن بۆ ئەوەی کەسی دیکە بێتەپێش و موەلیدە بۆ هاوڵاتیان دابنێت.

نابێت هەركات بیانەوێت موەلیدەكانیان بكوژێننەوە

ئەو بەڵێننامەیەی بە خاوەن موەلیدەکان پڕکراوەتەوە پێکهاتوە لە دو برگە، یەکەمیان ئەوەیە کە نابێت هەركات بیانەوێت موەلیدەكانیان بكوژێننەوە، دوەمیش ئەوەیە کە پێویستە پابەندی رێنماییەکان بن و لە ئەمڕۆوە کارەبا بدەنەوە بە هاوڵاتیان.

ئەگەر پابەندی گرێبەستەکە  نەبن رێکاری یاساییتان بەرامبەر دەگرینەبەر

 قائیمقامی کۆیە وتی، “ئێمە پێمان وتون کارەبا کوژاندنەوە لەسەر خەڵک ناکرێت و هێڵی سورە، چونکە ئێوە گرێبەستان لەگەڵ خەڵک کردوە و دەتوانن گرێبەستەکە رابگرن ئەگەر دەزانن ناتوانن کاربکەن، بەڵام ئەگەر پابەندی گرێبەستەکە  نەبن رێکاری یاساییتان بەرامبەر دەگرینەبەر”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close