شكۆی كوردستان-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ گه‌شتی حاجیان بۆ سعودیه ئه‌نجامده‌درێت و چاوه‌ڕوانیشده‌كرێت رێژه‌ی حاجیانی هه‌رێم له‌مساڵدا كه‌متر له 2.000 (دو هه‌زار) حاجی بێت، سه‌رجه‌م ناوه‌كانیش له‌لیستی ناوی ساڵی 2020 دیاریده‌كرێن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم، رایگه‌یاند، له‌ساڵی 2019 ناوی 4350 (چوار هه‌زار و سێسه‌د و په‌نجا) هاوڵاتی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندرا كه ساڵی 2020 ده‌توانن سه‌ردانی سعودیه بكه‌ن و فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌جێبهێنن، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه گه‌شته‌كه ئه‌نجام نه‌درا.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت كه‌متر له 2.000 (دو هه‌زار) كه‌س بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت
وتیشی، “له‌مساڵدا پشكی هه‌مو وڵاتانی جیهان به‌ڕێژه‌ی 50% كه‌مده‌كرێته‌وه، ئێستاش چاوه‌ڕوانین له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له ژماره‌ی حاجیانی ئه‌مساڵی هه‌رێم ئاگادار بكرێینه‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌یه كه‌متر له 2.000 (دو هه‌زار) كه‌س بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاری بكرێت”.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان 4350 (چوار هه‌زار و سێسه‌د و په‌نجا) كه‌سه هه‌یه و ته‌مه‌نیان سه‌روی 65 ساڵه، ناوه‌كانیان ده‌رده‌هێندرێت
سه‌باره‌ت به‌شێوازی دیاریكردنی ناوی حاجیانی ئه‌مساڵ، نه‌به‌ز ئیسماعیل باسی له‌وه‌كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان 4350 (چوار هه‌زار و سێسه‌د و په‌نجا) كه‌سه هه‌یه و ته‌مه‌نیان سه‌روی 65 ساڵه، ناوه‌كانیان ده‌رده‌هێندرێت، هه‌روه‌ها سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین بۆئه‌وه‌ی وردبینی له‌ناوه‌كان بكه‌ین، پاشانیش به‌پێی پله‌به‌ندی بۆ رێژه‌ی دیاریكراوی پشكی هه‌رێم كه‌مده‌كرێنه‌وه، ئه‌وانه‌شی كه ناویان تۆماركردوه و تا ئێستا ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ژماره‌یان 70.000 (حه‌فتا هه‌زار) كه‌سه و له‌ساڵانی داهاتودا میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ین.
له‌مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ گه‌شتی حاجیان بۆ سعودیه ئه‌نجامده‌درێت
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵ گه‌شتی حاجیان بۆ سعودیه ئه‌نجامده‌درێت و وه‌ك وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیش، هه‌مو ئاماده‌كاریه‌كی پێویستمان كردوه و له‌كاتی گه‌شته‌كانیشدا بێگومان تیمی تایبه‌ت ره‌وانه ده‌كه‌ین تا كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حاجیانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ن.