نێودەوڵەتی

سودانی سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ پوتین کۆدەبێتەوە

شکۆی کوردستان-

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، سێ شەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەسودانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا.

بەگوێرەی هەواڵی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی کرێملن، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە کرێملن لەگەڵ سەرۆک وەزیری عێراق محەمەد سودانی کۆدەبێتەوە
هەر بەپێی بەیاننامەکەی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی کرێملن، سەرۆکی ڕوسیا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکارییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق دەکات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close