شكۆی كوردستان-
چین بەمدواییانە فڕۆکەیەکی جەنگی بەناوی ( j-20) دروستکرد کە پێشکەوتوترین تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی ئەمریکی تێدایەو تەواوی بەشەکانیشی بەرهەمی ناوخۆیی چینە.
ئەم فڕۆکەیە کە وەحشییە بەهێزەکەشی پێدەوترێت ساڵی 2017 بەرهەمهێنراوە و لەئاستی فڕۆکەی ئێف-35 ,و ئێف- 22 ی ئەمریکادایە کە توانای تێکشکاندنی هەموو جۆرە سیستمێکی دژە موشەکی هەیە و چەکی ئەتۆمیش هەڵدەگرێت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مریكای ترساندووه له‌باره‌ی ئه‌م فرۆكه‌یه‌وه ئه‌وه‌یه، له‌ساڵی 2018 ژماره‌یه‌كی زۆری لێ به‌رهه‌مهێنراوه، له‌كاتێكدا به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه هاوشێوه‌كانی له‌ئه‌مریكا تێچووی زۆر زۆره و ئاسته‌مه، جگه‌له‌وه پێشتر چین پشتی به دیزاین و به‌رهه‌می رووسی ده‌به‌ست بۆ به‌رهه‌مهێنانی بزوێنه‌ری فرۆكه، به‌ڵام له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م فڕۆكه‌یه‌دا كه دوو بزوێنه‌ریشه هیچ دیزاین و كۆمپانیایه‌كی رووسی هاوكاریی نه‌كردووه و ته‌واوی به‌شه‌كانی به‌رهه‌می ناوخۆیی چینن.



