نێودەوڵەتیکوردستانی

ڕێکخراوە مرۆییەکان پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لەعەفرین بڵاودەکەنەوە

شکۆی کوردستان-ڕۆژئاوا

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ پێشێلکارییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر و زۆربوونی دیاردەی کوشتن و ڕفاندن و گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکانی عەفرینیان لەڕاپۆرتێکدا بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەدوای هاتنی سوپای تورکیا بۆ عەرفین، جگەلە هاندانی گروپە جیاوازەکان بۆ کاری توندوتیژیی و تیۆر ، هاوکات (59) هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنراون کە یەک منداڵ و شەش ژنی تێدابووە.

هاوکات، بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەماوەی ساڵ و نیوی ڕابردوودا (136) هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و چەندین کەسیش بەهۆی هەژاری و نەبوونیەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها، بەمەبەستی تێکدانی دیمکرافیای ناوچەکە، چەندین شوقە و باڵەخانەی نیشتەجێبوون لەناوچەکانی نزیک گوندی کوبکە سەربەناحیەی موباتا بۆ خەڵکی نەتەوەکانی دیکە جگەلە کورد کراونەتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close