نێودەوڵەتی

ڕوانگه‌ی سوریی : ته‌نها مانگی رابردوو 58 كه‌س له‌باكوری سوریا كوژراون

شكۆی كوردستان-

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی نائارامییەکان و شەڕی نێوان هۆزەکان لەناوچە جیاوازەکانی رۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا، مانگی رابردو 58 کەس کوژراون کە 26 کەسیان هاوڵاتی مەدەنی بون.
       
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)  58 کەس بەهۆکار و روداوی جیاواز کوژراون، لەو ژمارەیەش 25 کەسیان ئەندامی هەسەدە بون کە لەکاتی روبەڕوبونەوەیان لەگەڵ داعش و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن شەهیدبون.

کوژرانی 26 کەسی مەدەنی پشتڕاستکراوەتەوە

ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها بەهۆی بەردەوامی نائارامییەکان و شەڕی نێوان هۆزەکان لەناوچە جیاوازەکانی رۆژئاڤای کوردستان و باکوری سوریا، لەو ماوەیەدا کوژرانی 26 کەسی مەدەنی پشتڕاستکراوەتەوە.

حەوت کەس لە مانگی نیساندا بەهۆی شەڕی نێوان هۆزەکان کوژراون

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، هەروەها بەهۆی شەڕی نێوان هۆزەکان لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، حەوت کەس لە مانگی نیساندا کوژراون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close