کوردستانی

ته‌ندروستی كه‌ركوك له‌باره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تای خوێنبه‌ربوون له‌و پارێزگایه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كه‌ركوك رایدەگەیەنێت، ئەو کەسەی وەک یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون لەپارێزگاکە تۆمارکرا چاکبوەتەوە و نەخۆشخانەی جێهێشتوە.

 ئەو کەسەی وەک یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون لەپارێزگاکە تۆمارکرا چاکبوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،” ئەو کەسەی وەک یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون لەپارێزگاکە تۆمارکرا چاکبوەتەوە و نەخۆشخانەی جێهێشتوە، لەئێستاشدا هیچ حاڵەتێکی توشبون بە ڤایرۆسەکە لە پارێزگاکەدا نەماوە”.

رێکەوتی 1ی ئەم مانگە، تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون راگەیاند

رێکەوتی 1ی ئەم مانگە، تەندروستی کەرکوک تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی تای خوێنبەربون راگەیاند، کە کەسێک بو کاری گۆشتفرۆشی گەڕۆک بو، بەهۆی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش ڤایرۆسەکەی بۆ گواسترابوەوە.
تای خوێنبەر بون، کە بە تای “کۆنگۆ یاخود کرایمیا” ناسراوە نەخۆشیەکی مەترسیدارە و بە پێوەدان یاخود پەیوەندیکردن لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی وەک مەڕ و بزن و پەلەوەردا دەگوازرێتەوە.

ئەوانەی کە ڕزگاریان دەبێت دو ھەفتە پاش توش بون چاکدەبنەوە

نیشانەکانی بریتین لە تا، ئازاری ماسولکە، سەر ئێشە، ڕشانەوە، سکچون و خوێناوی بوونی پێست، نیشانەکان لە ماوەی دو ھەفتەدا دەردەکەون و ئەوانەی کە ڕزگاریان دەبێت دو ھەفتە پاش توش بون چاکدەبنەوە، ڕێژەی مردن لەم نەخۆشیەدا لە نێوان 40% بۆ 80%یه‌، ئەوەش لە کاتێکدا رێژەی مردن بە کۆرۆنا 1% کەمترە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close