شكۆی كوردستان-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له ده‌ستێوه‌ردان له دۆسیه‌ی تایوان و چین نه‌كاته‌وه و هیچ پاساوێك بۆ ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ یه‌كریزی خاكی وڵاته‌كه‌یان بونی نییه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی EuroNews، وانگ وێنبن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاندوه، واباشتره ئه‌مریكا بیر له ده‌ستێوه‌ردان له دۆسیه‌ی تایوان و چین نه‌كاته‌وه.
پێویسته ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له ده‌ستێوه‌ردان له دۆسیه‌ی تایوان و وڵاته‌كه‌مان نه‌كاته‌وه
وتیشی، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاساوێك بۆ ده‌ست و په‌نجه نه‌رمكردن له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی خاكی وڵاته‌كه‌مان بونی نییه و پێویسته ئه‌مریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیر له ده‌ستێوه‌ردان له دۆسیه‌ی تایوان و وڵاته‌كه‌مان نه‌كاته‌وه”.
دۆسیه‌ی تایوان و وڵاته‌كه‌ی هاوشێوه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا و روسیا نییه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، یه‌كێتی یه‌كپارچه‌یی خاكی چین شتێك نییه ئه‌مریكا ده‌ستێوه‌ردانی تێدابكات، چونكه دۆسیه‌ی تایوان و وڵاته‌كه‌ی هاوشێوه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا و روسیا نییه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن رایگه‌یاند، رێكه‌وتنه هاوڕێ به‌نده‌كانی نێوان ژاپۆن و وڵاته‌كه‌ی وایكردوه ئارامییه‌كی ناوچه‌یی بۆ ژاپۆن و چین و وڵاتانی ده‌وروبه‌ری دروست ببێت و وتبوشی، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه پارێزگاری له تایوان بكات و چین یاری به ” ئاگره سوره” ده‌كات.