شكۆی كوردستان-
لەم دواییانەدا خۆڵبارین بەو دەستەواژە زۆر بەکارهاتوەی کەشوهەوا دادەنرێت، کە بەهاتنی ده‌بێته هۆی گۆڕانی ڕەنگی ئاسمان و هەواو گۆڕینی ئاڕاستەی با هه‌روه‌ها ڕێگرتن لە تیشکی خۆر، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای زیانه زۆره‌كانی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ كه پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی خۆمانی لێبپارێزین.
زیادبونی خۆڵبارین بەڵگەیەکی رونە بۆ دیاردەی گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبونی بەرگەهەوا، هه‌موان بە هاتنی ئەم شەپۆلە گرنگی زیاتر بە تەندروستی خۆیان ده‌ده‌ن بەوەی هەوڵدەدەن کەمترین بەرکەوتەیان هەبێت لەگەڵیدا، هەندێک کەسیش ماسکی تایبەت بە کاردەهێنن.
توێژەران و کەسانی شارەزا لەبواری میکانیکی ئۆتۆمبێلدا دەڵێن، پێویستە زیاتر لە جاران ئۆتۆمبێل و فلتەری ناو ئۆتۆمبێلەکان پاکبکرێنەوە
توێژەران و کەسانی شارەزا لەبواری میکانیکی ئۆتۆمبێلدا هۆشداری دەدەن کە زیاتر لە جاران ئۆتۆمبێل و فلتەری ناو ئۆتۆمبێلەکان پاکبکرێنەوە، یاخود بەزوترین کات فلتەری هەواکان بگۆڕدرێن و گرنگی زیاتریان پێبدرێت، چونکە ئەو خۆڵە هەموشوێنێک دەگرێتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆرتر لەسەر ڕوی کەلوپەلەکان و ئامێرەکان ده‌مێنێته‌وه.
ناو ئۆتۆمبێلەکان بە کوشن و شوێنی فلتەر و هەواگۆڕکێکان بە شێوەی دروست پاکبکرێنەوە.
بەناوبانگترین کۆمپانیای دڵنیایی ئۆتۆمبێل له ئەڵمانی (ADAC) هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه نەک تەنها روكاری دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکان پاکبکرێنەوە، بەڵکو ناو ئۆتۆمبێلەکانیش بە کوشن و شوێنی فلتەر و هەواگۆڕکێکان بە شێوەی دروست پاکبکرێنەوە.
مانەوەی ئەو خۆڵە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتەهۆی کەمبونەوەی چالاكی هه‌وای ئۆتۆمبێله‌كه
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه، مانەوەی ئەو خۆڵە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتەهۆی کەمبونەوەی چالاكی هه‌وای ئۆتۆمبێله‌كه (تەبرید) و زیانگەیاندن بە تەندروستی، بەتایبەت بۆ ئەوانەی هەستیارن بە تۆز، پاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله هاوكات بۆیاخ له درز و شوخت و ره‌نگه‌كه‌ی له تێكچون ده‌پارێزێت، باشتروایه سه‌ره‌تا خۆڵه‌كه به وشكی لاببرێت، چونكه به‌شێكی باش لم و ورده خۆڵ كۆده‌بنه‌وه و به لێخشیاندنیان له‌سه‌ر روی ئۆتۆمبێله‌كه زیان به بۆیاخه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت.
دوای لاچونی ئەم شەپۆلە خۆڵە، بە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئەو چینە خۆڵە لەسەر بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌سوتێت
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئەگەر بێت و ئەو خۆڵە پاکنەکرێتەوە و لانەبرێت، ئه‌وا دوای لاچونی ئەم شەپۆلە خۆڵە و دەرکەوتنی تیشکی خۆر، بە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئەو چینە خۆڵە لەسەر بۆیاخی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌سوتێت و ڕەنگ و بریقەی ئۆتۆمبێله‌كه تێکدەدات و ماتی پێدەبەخشێت.