شكۆی كوردستان-
دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ ته‌قه‌ی له قوتابخانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی كرد، به‌هۆیه‌وه 21 كه‌س كوژران كه 19 یان خوێندكارن و یه‌كێكیشیان مامۆستایه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووداوه‌كه كاتژمێر 11:32 خوله‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی یوڤاڵده بووه له‌ویلایه‌تی ته‌كساس له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه به‌ناوی سالڤادۆر رامۆس و به‌ته‌نها خۆی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت مامۆستایه‌ك له‌ناو كوژراوه‌كاندایه به‌ناوی ئیڤا میرلێس، ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ش به‌ته‌نها ته‌قه‌ی كردووه، جۆری چه‌كه‌كه‌ش كه پێیبووه (AR-15) بیكه‌یسی بووه و پێشئه‌وه‌ی بچێنه ناو قوتابخانه‌كه ئۆتۆمبێلێكی پێبووه و هاوشێوه‌ی مافیاكان ئۆتۆمبێله‌كه‌ی راگرتووه و ده‌ستیكردووه به‌ته‌قه‌كردن.
قوتابخانه‌كه ناوی (ۆرب) یووه له‌جۆری هیسپانیك سكوڵ بووه كه 85 میل ده‌كه‌وێته خۆرئاوای سان ئه‌نتۆنیۆ و 500 خوێندكاری تێدایه.