نێودەوڵەتیڕۆژنامە

ڤیدیۆ: موقته‌دا سه‌دار داوا له‌په‌رله‌مانتارانی كوتله‌كه‌ی ده‌كات نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ ئاماده‌بكه‌ن

شكۆی كوردستان-

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەرکی ئەو ئەنجامدانی چاکسازیی و پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانییە، بەڵام “پڕوپاگەندەکاران لە بەڵێنەکانیان پاشگەزبونەتەوە” و چەقبەستویی سیاسی بەرەو چارەسەری ناڕوات، بۆیە داوا لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەکات نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان لە پەرلەمان ئامادە بکەن.

ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکهێنانی حکومەت، ئامادەی کشانەوەین

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیامێکدا باسی لەوەشکرد، “دەسەڵات و سیاسەت بەلای منەوە جێگەی بایەخ نین، تەنها ئەوەی ئێمە دەمانەوێت ئەوەیە گەندەڵکاران ئاشکرابکرێن، هەروەها دەمانەوێت چاکسازی بکەین کە ئەوەش تەنها بە حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی دەکرێت، بۆیە دوپاتیدەکەینەوە کە ئەگەر ئێمە بەربەستین لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتی زۆرینە، ئامادەی کشانەوەین”.

ناچینەناو حکومەتی سازانەوە کە هەمو لایەنەکان تیایدا بەشداربن

ئاماژەی بەوەشکرد، چەقبەستویی سیاسی بەمەبەست دروستکراوە، رەوتەکەشی لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان زۆرینەن لە پرۆسەی سیاسی عێراقدا، بۆیە رەوتی سەدر بڕیاریداوە ناچێتەناو حکومەتی سازانەوە کە هەمو لایەنەکان تیایدا بەشداربن.

 عێڕاق حکومەتێکی پێویستە کە بتوانێت شکۆی دەوڵەت بپارێزیت

رێبەری رەوتی سەدر وتیشی، ئەوان پشتیوانی لە گەندەڵکاران ناکەن و باوەڕیان وایە عێڕاق حکومەتێکی پێویستە کە بتوانێت شکۆی دەوڵەت بپارێزیت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close