شكۆی كوردستان-
ئه‌نجومه‌نی باڵای دانیشتوانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش دیاریكردنی چاره‌گی كۆتایی ساڵی داهاتوه بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی ئه‌نجومه‌نی باڵای دانیشتوانی كرد، به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك وه‌زیره‌كان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌شدا ئه‌نجومه‌نی باڵای دانیشتوان باسی له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رژمێری دانیشتوان كرد كه له چاره‌كی كۆتایی ساڵی داهاتودا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌رانه كرد كه بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری په‌سه‌ند كراون، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان.
بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باڵای سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوانی په‌سه‌ند كرد
ئه‌نجومه‌نی باڵای دانیشتوان ته‌واوبونی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری تاقیكاری له كۆتایی ئه‌مساڵدا له 18 (هه‌ژده) پارێزگای عێراق پشتڕاستكرده‌وه، به ئامانجی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌كنیكی و لۆجستیكی بۆ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باڵای سه‌رژمێری گشتیی دانیشتوانی په‌سه‌ند كرد، كه له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان و سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی باڵا بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجومه‌نه‌كه فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌رژمێری په‌سه‌ند كرد
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای دانیشتوان، چاره‌كی كۆتایی ساڵی داهاتو وه‌ك كاتێكی سه‌ره‌تایی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی سه‌رژمێری دانیشتوان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی و به‌كارهێنانی ستاندارده ئامارییه په‌سه‌ندكراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی دیاریكراوه، هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجومه‌نه‌كه فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌رژمێری په‌سه‌ند كرد، به مه‌رجێك ڕێكخراوی ناوه‌ندی ئامار ئه‌و به‌رنامه ئه‌لیكترۆنیانه ئاماده بكات كه له جێبه‌جێكردنی سه‌رژمێریه‌كه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێن، هه‌روه‌ها هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌ند و تۆكمه‌كان بكات بۆ پێشكه‌شكردنی پشتگیری و ڕاوێژكاری ته‌كنیكی، یه‌كێكی دیكه‌ش له بڕیاره‌كان بریتی بون له ده‌سته‌به‌ركردنی لایه‌نی دارایی، دوای ئه‌وه‌ی بڕی 120.000.000.000 (سه‌د و بیست ملیار) دینار له‌ناو بودجه‌ی وه‌به‌رهێناندا بۆئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه.
ئه‌نجامی ئه‌م سه‌رژمێریه ده‌بێته هۆكارێك بۆ دیاریكردنی نیشانده‌ر و گۆڕاوه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و دانیشتوانه‌كه‌ی
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوان و ده‌سته‌به‌ركردنی ژێرخانی پێویست بۆی و ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه لۆجستی و ته‌كنیكییه‌كان و راشیگه‌یاند، “ئه‌نجامی ئه‌م سه‌رژمێریه ده‌بێته هۆكارێك بۆ دیاریكردنی نیشانده‌ر و گۆڕاوه‌كانی په‌یوه‌ست به كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و دانیشتوانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی زیاتر به‌دامه‌زراوه‌یی ده‌كات، به تایبه‌تی كه دوایین سه‌رژمێری دانیشتوان له عێراق ئه‌نجامدرا له ساڵی 1987، و له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ئه‌نجامدرا.
له چوارچێوه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی باڵای دانیشتوان به‌ڵگه‌نامه‌ی نوێكراوی سیاسه‌ته‌كانی دانیشتوانی نیشتمانی په‌سه‌ند كرد، به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی دانیشتوان كه له مانگی (ته‌مموز/7)ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دوای په‌سه‌ندكردنی میحوه‌ره نوێكراوه‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كه.
ئه‌نجومه‌نی باڵای دانیشتوان هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریدا لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش، ئه‌ندامێتی وه‌زاره‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكبهێنرێت، بۆ دابینكردنی دیدگا بۆ چاره‌سه‌ر و په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ری راسته‌قینه بۆ ئه‌و كێشانه‌ی كه چینی لاوان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن.
