نێودەوڵەتی

ئه‌مریكا هاوكاری سه‌ربازی به‌بڕی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دۆلار ده‌گه‌یه‌نێته‌ ئۆكرانیا

شكۆی كوردستان-

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڕی 1.000.000.000 (یه‌ك ملیار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری له‌ پێناو دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكرانیا دابینكردوه‌، ئه‌م كاروانه‌ش له‌ هاوكارییه‌كان له‌ چه‌كی دورمه‌ودا، مامناوه‌ند و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی پێكهاتوه‌ و به‌زوترین كاتیش ره‌وانه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیای ده‌كه‌ن.

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC بلاویكرده‌وه‌، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له‌سه‌ر پرسی پێشكه‌شكردنی هاوكاری نوێ به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا، جارێكی دیكه‌ كاروانێكی هاوكاری ره‌وانه‌ی کیێڤ ده‌كات.

جۆو بایدن بڕی 1.000.000.000 (یه‌ك ملیار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری له‌ پێناو دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكرانیا دابینكردوه‌ 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، به‌فه‌رمی جۆو بایدن بڕی 1.000.000.000 (یه‌ك ملیار) دۆلاری وه‌ك هاوكاری له‌ پێناو دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئۆكرانیا دابینكردوه‌ و به‌شێوه‌یه‌كی خێراش ئه‌و چه‌ك و پێداویستییه‌ سه‌ربازیانه‌ی به‌و بڕه‌پاره‌یه‌ دابین ده‌كرێت ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كرێت.

موشه‌ك و پێداویستی به‌رگری ئاسمانی، موشه‌كهاوێژی دورمه‌ودا و مامناوه‌ندیش ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كرێت

ئه‌و تۆڕی هه‌واڵه‌ ئاشكراشی كردوه‌، له‌ پاڵ هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كان، موشه‌ك و پێداویستی به‌رگری ئاسمانی، موشه‌كهاوێژی دورمه‌ودا و مامناوه‌ندیش به‌ سه‌ربازانی ئۆكرانیا ده‌به‌خشێت به‌ تایبه‌ت به‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن له‌ ناوچه‌كانی دۆنباس.

ئه‌مریكا پاڵپشتی گشت هه‌نگاوه‌كانی ئۆكرانیا ده‌بێت

له‌ باره‌ی هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ نوێیه‌كانیشیانه‌وه‌، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، “به‌م هاوكارییانه‌مان جارێكی دیكه‌ بۆ ته‌واوی هاوڵاتیانی ئۆكرانیای دوپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مریكا پاڵپشتی گشت هه‌نگاوه‌كانی ئۆكرانیا ده‌بێت له‌ پێناو دامركانه‌وه‌ و كۆتایهێنان به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و هه‌وه‌سه‌ شه‌ڕه‌نگێزانه‌كانی روسیا”.

ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جار نییه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌ش به‌ هێزه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كات و پێشتریش، جۆو بایدن رایگه‌یاندبو، پاكێجێكی نوێیان به‌ بڕی  800.000.000 (هه‌شتسه‌د میلۆن) دۆلار بۆ گه‌یاندنی هاوكاری سه‌ربازی به‌ ئۆكرانیا واژۆكردوه‌ كه تایبه‌ته به‌و سه‌ربازانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی دۆنباس له‌ جه‌نگدان، هاوكارییه‌كانیش پێكهاتون له‌ موشه‌كهاوێژی دورمه‌ودا و سه‌دان موشه‌كهاوێژی هاوته‌رز و 144.000 (سه‌د و چل و چوار هه‌زار) موشه‌كی تایبه‌ت به‌ هاوته‌رزه‌كان و به‌شێكی دیكه‌ى هاوكارییه‌كانیش پێكهاتون له‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان.

Ukrainian servicemen load a truck with the FGM-148 Javelin, American man-portable anti-tank missile provided by US to Ukraine as part of a military support, upon its delivery at Kyiv’s airport Boryspil on February 11,2022, amid the crisis linked with the threat of Russia’s invasion. (Photo by Sergei SUPINSKY / AFP) (Photo by SERGEI SUPINSKY/AFP via Getty Images)
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close